گفتوگۆکانی تورکیا و ئەمریکا لەبارەی پڕۆژەی ئێف35 دەست پێدەکات

بەشی تورکیا- سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەی بەرگریی وڵاتی تورکیا ڕایگەیاند بە گوێرەی ڕێککەوتننامەی واژۆکراو، ئەمریکا ناتوانێت لە پڕۆژەی ئێف35دا تورکیا دەربکات.

کوردپرێس:

ئیسماعیل دەمیر سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەی بەرگریی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند هیچ خاڵێکی یاسایی ڕێگە بە ئەمریکا نادات کە لە پڕۆژەی فڕۆکەی ئێف35دا تورکیا دەربکات.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ڕێککەوتنمان کردبوو کە هیچ وڵاتێک نەتوانێت بە شێوەی تاکلایەنە لە پڕۆژەی ئێف35دا دەربکرێت.دوایین نامەی ئەمریکا ڕوونی دەکاتەوە کە ئێمە ڕاست دەکەین.

ڕۆژنامەی جمهووریەت لەو بارەیەوە نووسیی دەمیر لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەندامانی سەندیکانی ڕۆژنامەنووسانی ئابووری باسی ڕێککەوتنی واژۆکراوی کرد و گوتی: بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە دەرکردنی هەر یەکە لە هاوبەشەکان تەنها بە دەنگی هەموو هاوبەشەکان دەکرێت.

ناوبراو زیادیشی کرد: لەبەر ئەوەی هیچ مەرجێک لەو مەرجانە بوونی نەبوو ئەم قسەیە کە "من تورکیام لە پڕۆژەی ئێف35 دەرکرد" هیچ ئەساسێکی یاساییی نیە.

News Code 1933

Your Comment

You are replying to: .
captcha