شاعیر و نووسەری کورد "مامۆستا هیوا" کۆچی دواییی کرد

بەشی فەرهەنگ و هونەر- قادر قادری شاعیر و نووسەری پێشەنگی مەهابادی کە بە نازناوی شێعریی "هیوا" ناسرابوو، ڕۆژی ڕابردوو کۆچی دواییی کرد و لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد ئەسپەردە کرا.

کوردپرێس:

قادر قادری شاعیر و نووسەری پێشەنگی مەهابادی کە بە نازناوی شێعریی "هیوا" ناسرابوو، ڕۆژی ڕابردوو لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییی کرد و بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئەو ئەدیبە لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد ئەسپەردە کرا.

قادر قادری نووسەر و وەرگێڕ و شاعیری مەهابادی بوو کە لە ساڵی 1337 بە شەهادەی کارناسیی مافزانی وەک مامۆستای قوتابخانە لە سیستەمی پەروەردە دەستی بە کار کرد و هاوکات لەگەڵ وانەوتنەوە سەرقاڵی نووسین و وەرگێڕان و شێعر هۆنینەوەش بوو.

چەند بەرهەمێکی ئەو نووسەر و شاعیر و وەرگێڕە ئەمانەی خوارەوەن:

هەژارنامە، باغچەی بەهەشت، ئاڵەکۆک، چوار چیرۆک، دایە مەمدە بە گورگیف تەفسیری 2 سوورەتی قورئانی پیرۆز بە شیعر، گەنجینەی هیوا، گرۆکاش.

News Code 193

Your Comment

You are replying to: .
captcha