لیژنەی هەرێمەکان لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق داوا دەکات دۆسیەی پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان بدرێتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی هەرێمەکان لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق رایدەگەیەنێت کە لەپێناو کۆتایی هێنان بە دەستتێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا بۆناو خاکی عێراق، داوایان کردووە دۆسیەی پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا رادەستی حکوومەتی ناوەندی بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود کەعبی سەرۆکی لیژنەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی: تورکیا چەندین ساڵە دەستتێوەردانی سەربازیی لەناو خاکی عێراقدا دەکات، بۆیە دەبێت چارەسەرێکی ریشەیی بۆ ئەو گرفتە بدزرێتەوە، بۆیە داوایان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە ئەگەر خۆیان ناتوانن سنوورەکان لە دەستتێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا بپارێزن، ئەوە با دۆسیەی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان رادەستی بەغدا بکەن.

کەعبی ڕوونی کردۆتەوە کە یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا رایگەیاندووە کە هێزە سەربازییەکانیان لەخاکی عێراق ناکێشنەوە، تەنیا کاتێک نەبێت کە لەناوچەکەدا هێزە فیدراڵییەکان بوونیان هەبێت، جەختیشی کردۆتەوە کە چارەسەرکردنی دۆسیەی دەستتێوەردانی سەربازیی تورکیا پێویستی بە هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدایە، بەڵام هێشتا ئەوە رووینەداوە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1924

Your Comment

You are replying to: .
captcha