لە ماوەی یەک مانگدا ١١ملیۆن ٦٨٤٢١٣ بەرمیل نەوتی خاوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا بار کراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە مانگی نیساندا کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێم بڕی ١١٫٦٨٤٫٢١٣بەرمیل نەوتیان لە بەندەری جیهانی تورکیا بارکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی ڕوونبین زانیاری لەسەر نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا بڵاو دەکاتەوە، لەو مانگەدا بڕی ٢٠ کەشتی قەبارە جیا بارکراون و سەرجەم ١٠ کۆمپانیا کڕیاری نەوتی هەرێم بوون. نەوتی هەرێم بۆ ٧ وڵات ڕۆشتووە کە جگە لە مالیزیا سەرجەمیان لە ئەورووپا بووە.

لە مانگی نیساندا زۆرترین نەوتی هەرێم KBT بۆ ئیتالیا ڕۆشتووە کە بڕی ٤٫٧٠٧٫٣٠٨ بەرمیل بووە، دەکاتە ڕێژەی ٤٠٪ و پاش ئەو یۆنان دێت بەپلەی دووەم بڕی ٣٫٣٧٦٫٩١٥ بەرمیلی بۆ چووە رێژەی ٢٩٪ هەروەها لەپلەی سێهەم دا کرواتیا دێت کە ٩٩٩٫٩٩٨ بەرمیل ڕێژەی ٩٪ و پاشتر ئیسرائیل، ئیسپانیا،ڕۆمانیا و مالیزیا دێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1903

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha