خۆپیشاندانی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە دەچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سبه‌ینێ مامۆستایانى ناڕازایی خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌ و بڕیاریان داوه‌ ساڵى نوێى خوێندن بایكۆت بكه‌ن.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 26ی ئەیلوولی 2020، نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازی له‌كۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى سلێمانى ئاشكرای كرد، سبه‌ینێ له‌شارى سلێمانى‌و له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا مامۆستایانى ناڕازیی‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان خۆپیشاندانى ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.

ناوبراو وتیشى:"هه‌ر سبه‌ینێ له‌(هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، كه‌لار، رانیه‌، كفرى، چه‌مچه‌ماڵ‌و سه‌یدسادق) له‌هه‌مانكاتى سلێمانى، خوپیشاندانى ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌درێت ‌و بایكۆتى ساڵى نوێى خوێندن ده‌كرێت".

له ‌په‌یامێكیشدا بۆ مامۆستایانى سنوورى هه‌ولێرو دهۆك مامۆستا دڵشاد ڕایگه‌یاند، "داوا له‌مامۆستایانى دهۆك‌و سۆران‌و هه‌ولێر ده‌كه‌ین سبه‌ینێ له‌سه‌ر شه‌قام كۆببنه‌وه‌ بۆ داواكردنى داواكاریه‌كانیان‌و ئه‌و مامۆستا هاوڕێیانه‌یان كه‌ ئێستا له‌زیندانه‌كاندان".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "ئێستا داواكاریی سه‌ره‌كیى ئێمه ‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌كان موچه‌یه‌، ئێمه‌ سبه‌ینێ له‌په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا زه‌نگى نه‌چونه‌وه‌مان بۆ هۆڵه‌كانى خوێندن لێ ده‌ده‌ین‌و بایكۆتى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى نوێ ده‌كه‌ین".

News Code 190207

Your Comment

You are replying to: .
captcha