کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێم، ڕۆژی پێنجشەمە 24ی ئەیلوولی 2020، مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پێشوازیی له مارتن هوس باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق كرد و له دیدارێكدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تاوتوێ كران.
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق رایگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یێكی سه‌ركه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندووه له عێراق و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش ئاماده‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ورووپایی بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان .
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، له‌لای خۆشیه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی پشتگیریی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد له هه‌رێمی كوردستان و باسی له‌وه‌كردوه، هه‌رێمی كوردستان، فاكته‌رێكی گرنگیی سه‌قامگیرییه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
بارزانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو کە سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ی، له پێناو گه‌شه‌پێدانی زیاتری هه‌رێمی كوردستان.
Your Comment