بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، لە راگەیەندراوێکی کورتدا وتی، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان زۆرترین ژمارەی پێوانەیی تووشبووانی کۆرۆنا تۆمارکراوە و دوابەدوای ئەوەش وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکی دیکەدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی کۆرۆنای بڵاو کردۆتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا پێنج هەزار و 428 پشکنینی نوێ ئەنجام دراون و دەرئەنجام 955 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون، بەمشێوەیە: 240 هەولێر، 98 سلێمانی، 34 گەرمیان، 187 راپەڕین، 370 دهۆک، 26 هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، 374 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، بەمشێوەیە: 202 هەولێر، 30 سلێمانی، 29 گەرمیان، 66 راپەڕین، 22 دهۆک، 25 هەڵەبجە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، 19 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەست داوە، بەمشێوەیە: 3 هەولێر، 5 سلێمانی، 1 گەرمیان، 1 راپەڕین، 9 دهۆک.
وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە کردوە کە بە تۆمار کردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، کۆی ژمارەی تووشبووان لە هەرێم گەیشتۆتە 43 هەزار و 323 تووشبوو: 16089 هەولێر، 15261 سلێمانی، 10494 دهۆک، 1479هەڵەبجەو هەروەها کۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاکبونەتەوە گەیشتۆتە 27 هەزارو 698 کەس: 12661 هەولێر، 9795 سلێمانی، 3858 دهۆک، 1384 هەڵەبجە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو کە لە ئێستادا 14 هەزار و 53 تووشبوو لەژێر چارەسەردان: 2892 هەولێر، 4658 سلێمانی، 6437 دهۆک، 66 هەڵەبجە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک هەزار و 572 تو.شبو.ی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە: 536 هەولێر، 808 سلێمانی، 199 دهۆک، 29 هەڵەبجە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment