بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانێ، لە توویتێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: دەستپێشخەریی ئێمە بۆ یەکڕیزی کورد بە گوێرەی پەیمانی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت.
کۆبانێ ئاماژەی بەوەش داوە، ئامانجی ئێمە بۆ ئەو کۆکردنەوەیەش ئەوەیە هەنگاو بە هەنگاو سەرجەم پارتەکان بەشداری بکەن لە هەنگاوی نوێدا.
کۆبانێ رەتیشی دەکاتەوە هیچ پارتێکیان دوور خستێبێتەوە و دەشڵێت ئەو دەنگۆیانەی باس لە دوورخستنەوەی پارتی پێشڤەڕۆی یەکێتی (ئەلوەحدە) دەکەن دوورە لە راستیەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment