گێچەڵی زیندانیانی داعش بۆ کوردانی سووریا

بەشی جیهان- لە حاڵێکدا زیندانیانی داعش هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ هەڵاتن لە کەمپی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئامادە نین ئەو داعشانەی لە وڵاتەکانی خۆیانەوە هاتوون وەربگرنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردانی سووریا وێڕای ئەوەی کە ڕووبەڕووی هەڕەشەی شانە نووستووەکانی داعشن تووشی چەند کێشەی دیکە وەکوو هێرشی ناوەناوەی سەربزیوانی سەر بە تورکیا، دوودڵ بوون لە هاوڕایی ئەکتەرانی قەیرانی سووریا و گێچەڵی ڕێکخراو کردنی زیندانیانی داعش و چاودێری کردنی زیاتر لە 70000 زیندانیی سەربە داعش بوونەتەوە.

پێشنیاری نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی گەڕاندنەوەی زیندانیان داعش بۆ وڵاتانەی لێی هاتوون لەوان وڵاتانی ڕۆژئاوا، دەنگی نەهێنا. بەگوێرەی نووسراوێکی نەشناڵ ئینترێست، ئەو پێشنیارە لخە 21ی ئەگێست لەلایەن ئەمریکاوە ڤێتۆ کرا تا چارەنووسی 70000 زیندانی بە ناڕوونی بمێنێتەوە.

کوردانی سووریا ئەم زیندانییانەیان لە دوو کەمپی هول و ڕۆژ-دا نیشتەجێ کردووە بەڵام زیندانییەکان لە ساڵی 2018وە بەردەوام هەوڵی هەڵاتن دەدەن بەتایبەت ژنان.

دکتۆر ئان سپکهارد، مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون و بەڕێوەبەری ناوەندی نێونەتەوەیی توێژینەوەکان بۆ توندئاژۆیی پێشتر بە کوردپرێسی وتووە: ئەو ژنانەی داعش کە لە کەمپی ئەلهول لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا زیندانی کراون بە خەرج کردنی 10 تا 20 هەزار دۆلار دەتوانن بەشێوەی قاچاخ و بەشاراوەیی هەڵبێن.

مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون زیارتر وتی ژنانی داعش بە خەرج کردنی بڕێکی پارە لەنێوان 10000 بۆ 20000 دۆلار، بەشێوەی قاچاخ لە کەمپی ئەلهول کە لەژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە، هەڵاتوون. ژمارەیێکیان چوونەتە ئیدلیبی سووریا و ژمارەیێکیشیان لەڕێگای ناوچە سووریایەکانی زێر کونترۆڵی تورکیاوە خۆیان گەیاندۆتە تورکیا. ئەم بابەتە هەفتانە درێژەی هەیە و هێزەکانی سووریای دیموکرات پشتڕاستیان کردۆتەوە.

پرسی هەوڵی زیندانیای داعش بۆ هەڵاتن لە کەمپی ژێر چاودێریی کوردەکان بووەتە دیاردەیێکی جیددی و مەترسیدار. بۆیەش هێزە کوردەکانی سووریا دەستیان کردووە بە جودا کردنەوەی زیندانییە مەترسیدارەکان لە کەمپی هول و ژمارەیێکیانیان بۆ کەمپی ڕۆژ گواستووەتەوە. بۆ نموونە هەفتەی ڕابردوو ژنان و منداڵانی ئۆسترالیایی لە بەشێکی کەمپی هولەوە کە بە شەقامی سیدنی ناوی دەرکردووە؛ بۆ کەمپی ڕۆژ گواسترانەوە.

بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوەکانی توندئاژۆیی لەبارەی هۆکارەکانی یارمەتیدان بە هەڵاتنی ژنە داعشەکان دەڵێت: هۆکاری زۆر هەن بۆ یارمەتیدان بۆ هەڵاتنی ژنانی داعش لە کەمپی ژێر کونترۆڵی کوردی سووریا. بۆ نموونە بەهۆی نالەبار بوونی دۆخی کەمپەکە وەڕەز بوون و ئەگەر بتوانن لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەورووپیێک دەکەن و پارەی پێویست بۆ هەڵاتن لە کەمپەکە فەراهەم دەکەن و کەمپەکە بەجێ دێڵن. ژنانی زیندانی کراو لە ئەلهول لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وەکوو ئینستاگرام، تێلێگرام و تۆڕی پێدانی پەی بال داوای یارمەتییان کردووە تا بەشێوەی شاراوە هەڵبێن.

لەلایێکی دیکەوە، کریستۆفر میلر، بەڕێوەبەری سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ئەمریکا هۆشداری دەدات کە داعش تەرکیزی کردووە لەسەر ڕەواندنی ئەندامە زیندانییەکانی لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا.

مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون ئاماژەشی دا بە پرسی نەبوونی توانای دارایی بەرپرسانی کوردی سووریا بۆ بەڕێوەبردنی کەمپەکە و هەروەها داوا کردن لە وڵاتانی هەناردەکەری داعش بۆ وەرگرتنەوەی داعشەکان و وتی: هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ئیدارەدانی زیندانەکان و زیندانییەکان و پێدانی مووچەی هێزەکانیان یارمەتیی دارایی لە هاوپەیمانان وەردەگرن، بەڵام گرینگترین شتێک کە ئێستا ئەو هێزانە دەیانهەوێت ئەمەیە وڵاتانی جیهان هاووڵاتییانی داعشی خۆیان کە ئێستا لەزیندانەکانی کوردستانی سووریادان وەڕبگرنەوە.

گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست ئاماژەشی داوە بە ئامادەیی دەربڕینی شانە نووستووەکانی داعش بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی نوێ و هەوڵی ئەم گرووپە بۆ ڕەواندنی ئەندامە زیندانییەکان لە زیندانەکانی کوردستانی سووریا و هۆشداریی داوە ئەگەر وڵاتانی بیانی لەوان ئەورووپییەکان هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی داعشە هاووڵاتییەکانی خۆیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا نەدەن ئەگەری زیاتر بوونی هێرشەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ئارادایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190118

Your Comment

You are replying to: .
captcha