نەتەوە یەکگرتووەکان: تورکیا تاوانی جەنگیی دژ بە کوردی سووریا ئەنجام داوە

بەشی جیهان- ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە بە فەرمی تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی لە پشت ئەو پێشێلکاریانەیە کە لە سووریا بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام دراون و دەگەنە ئاستی تاوانی جەنگ.

کوردپرێس: ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لەراپۆرتی نیوەی ساڵی تایبەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا، تورکیای تۆمەتبار کردووە بەوەی لەناوچەکانی سەرێ کانی و گری سپی و عەفرین کەئێستا لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە توندرەوە سوورییەکانی سەر بە تورکیا و سوپای تورکیادایە، تاوان و پێشێلکارییان دەرحەق بە هاوڵاتیانی کورد ئەنجام داوە.

لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە سووریا، لەو راپۆرتەی رۆژی پێشتر پێشکەشی خولی ٤٥ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو، تاوان و پێشێلکارییەکانی ناوچە کوردییە داگیرکراوەکانی سووریای دیکۆمێنت کردبوو، کە لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپەکانی سلێمان شا و حەمزات و سوڵتان موراد ئەنجام دراون.

لە بڕگە و بەندەکانیدا، لیژنەی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ ( ICRC )، وەسفی تەواو و بەڵگەدار بۆ تاوان و پێشێلکارییەکانی گرووپە چەکدارەکانی سووریا و هەواڵگری تورکیا دەکات، بە ئاشکرا تورکیای بە پێشێل کردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمەتبار کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190089

Your Comment

You are replying to: .
captcha