کوردپرێس: ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لەراپۆرتی نیوەی ساڵی تایبەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا، تورکیای تۆمەتبار کردووە بەوەی لەناوچەکانی سەرێ کانی و گری سپی و عەفرین کەئێستا لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە توندرەوە سوورییەکانی سەر بە تورکیا و سوپای تورکیادایە، تاوان و پێشێلکارییان دەرحەق بە هاوڵاتیانی کورد ئەنجام داوە.
لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە سووریا، لەو راپۆرتەی رۆژی پێشتر پێشکەشی خولی ٤٥ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو، تاوان و پێشێلکارییەکانی ناوچە کوردییە داگیرکراوەکانی سووریای دیکۆمێنت کردبوو، کە لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپەکانی سلێمان شا و حەمزات و سوڵتان موراد ئەنجام دراون.
لە بڕگە و بەندەکانیدا، لیژنەی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ ( ICRC )، وەسفی تەواو و بەڵگەدار بۆ تاوان و پێشێلکارییەکانی گرووپە چەکدارەکانی سووریا و هەواڵگری تورکیا دەکات، بە ئاشکرا تورکیای بە پێشێل کردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمەتبار کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment