یەختێک لە نێوان تورکیا و یۆنان ژێر ئاو کەوت/ سەرنشینی کوردی لێیە

بەشی تورکیا- نوێنەرایەتیی دەزگای لووتکە لە ئەورووپا ڕایدەگەیەنێت، یەختێک بە زیاتر لە 80 سەرنشینەوە لە نێوان تورکیا و یۆنان و لە نزیک دوورگەی کریت ژێر ئاو کەوتووە.

کوردپرێس: نوێنەرایەتیی دەزگای لووتکە لە ئەورووپا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، یەختێک بە زیاتر لە 80 سەرنشینەوە لە نێوان تورکیا و یۆنان و لە نزیک دورگەی کریت ژێر ئاو کەوتووە، لای خۆشیانەوە پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە پەلە گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکە و توانیویانە 57 کۆچبەر ڕزگار بکەن.

ئاشکراشی کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 4 تەرم دۆزراونەتەوە کە دوو ئافرەت و دوو منداڵی تەمەن 6 و 7 ساڵانن.

ڕوونیشیکردەوە، کۆچبەرەکان کورد، ئەفغانی، پاکستانی، بەنگلادیشی و سۆماڵین و تا ئێستا تەواوی ژمارەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و هێزی دەریاوانی تا ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوام دەگەڕێن بە دوای کۆچبەری دیکەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190082

Your Comment

You are replying to: .
captcha