کوردپرێس: ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێم بڵاوی کردەوە: له كۆبوونه‌وه‌کەدا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و چەند پرسی گرینگی دیکە تاوتوێ کران.
لەدیدارەکەدا نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ئه‌مه‌ريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه له چوارچێوه‌ى به‌شێكى ديكه‌ى هاوكارييه سهربازييهكانيدا بۆ عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، ئه‌مڕۆ به‌شێكيان له پشكى هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ستايشى وڵاته‌كه‌ى بۆ پێكه‌وه‌ژيان و تهباييى نێوان پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به گرنگيى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كرد، هه‌روه‌ها پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ هه‌رێمێكى به‌هێزى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقى فيدراڵدا دووپات كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى كاركردن بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بهيهخى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment