عەلی حەمە ساڵح: دوو کۆمپانیا ڕۆژانە شەست ملیۆن دینار لە خەڵکی سلێمانی وەردەگرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت دوو کۆمپانیا لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە زیاتر لە 60 ملوێن دیناری ناڕەوا لە هاووڵاتییان وەردەگرن و داواش دەکات ئەم سەرانە وەرگرتنە ناڕەوایە ڕابگیرێت.

کوردپرێس:

عەلى حەمە ساڵح ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان لە پەیامێکدا بۆ حکوومەت و وەزارەتى ناوخۆ رایگەیاندووە"ئێوە بڕیارتان دابوو پێداچونەوە بە گرێبەستی ھەموو ئەو کۆمپانیایانەدا بکەن، کە لە خاڵی سنوری و بازگەکان و شارەوانی و دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە بری حکوومەت پارە لە خەڵک وەردەگرن، بەڵام بەداخەوە لەبری ئەوەی ژمارەی ئەو کۆمپانیانەی، کە بە ناڕەوا پارە وەردەگرن، لەبری ئەوەی کەم بکات؛ لەم کابینەدا زیاد دەکات".

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەى بەوەش کردووە، لە دوایەمین پێشھاتدا لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی دوو کۆمپانیا دەستبەکاربوونیان بۆ دەکرێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، بەلای کەمەوە ڕۆژانە ٦٠ ملیۆن دینار لە هاووڵاتییانی ئەم شارە وەردەگرن.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت"پێشتر کە ئۆتۆمبیل پشکنینی ھەزەی دەکرد، لەگەڵیدا بەبێ بەرامبەر پشکنینی بەڕادی بۆ دەکراو ھیچ گرفتێک نەبوو بۆ شۆفێرو بۆ حکوومەتیش، ئیستا پشکنینی بەڕاد دراوە بە کۆمپانیایەک، دەبێت ئۆتۆمبیل بۆ ئەم پشکنینە ڕۆتینە بچێتە کەڵەوانان لەوێشەوە ٢٠ خولەک بە جادەی خۆڵدا بچێت و پشکنینێک بە ٢٥ ھەزار بکات لای کۆمپانیایەک".

دەقى پەیامەکەى عەلى حەمە ساڵح:

بەڕێزان: سەرۆکایەتیی حکوومەت

وەزارەتی ناوخۆ

ئەم سەرانە وەرگرتنە بەناوی کۆمپانیا ڕابگرن

ئێوە بڕیارتاندابوو پێداچونەوە بە گرێبەستی ھەموو ئەو کۆمپانیایانەدا بکەن، کە لە خاڵی سنوری و بازگەکان و شارەوانی و دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ ...... ھتد لە بری حکوومەت پارە لە خەڵک وەردەگرن، بەڵام بەداخەوە لەبری ئەوەی ژمارەی ئەو کۆمپانیانەی، کە بە ناڕەوا پارە وەردەگرن، لەبری ئەوەی کەمبکات؛ لەم کابینەدا زیاددەکات...

لە دوایەمین پێشھاتدا لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی دوو کۆمپانیا دەستبەکاربونیان بۆ دەکرێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، بەلای کەمەوە ڕۆژانە ٦٠ ملیۆن دینار لە هاووڵاتییانی ئەم شارە وەردەگرن!

یەک: پشکنینی بەڕاد...

پێشتر کە ئۆتۆمبیل پشکنینی ھەزەی دەکرد، لەگەڵیدا بەبێ بەرامبەر پشکنینی بەڕادی بۆ دەکراو ھیچ گرفتێک نەبوو بۆ شۆفێرو بۆ حکوومەتیش، ئیستا پشکنینی بەڕاد دراوە بە کۆمپانیایەک، دەبێت ئۆتۆمبیل بۆ ئەم پشکنینە ڕۆتینە بچێتە کەڵەوانان لەوێشەوە ٢٠ خولەک بە جادەی خۆڵدا بچێت و پشکنینێک بە ٢٥ ھەزار بکات لای کۆمپانیایێک!!

ڕۆژانە نزیکەی ھەزار ئۆتۆمبیل ئەم ڕێگا ببڕن و ھەریکە ٢٥ ھەزار بدەن، تەنیا لە پێناوی قازانجی کۆمپانیایەک و ھیچی تر...

دوو: عەریزە نوسین

پێشتر ٤٢ ھاوڵاتی ھەژار سەرقاڵی عەریزە نوسین بون! نانبڕاوکران، بەناوی سیستمی ئەلیکرۆنی، کە لە بنەڕەتدا تەنیا نوسینە بە کۆمپیوتەر!!!

کەسێک دانراوە لەبەر دەرگای فەرمانگەی پۆلیسی ھاتووچۆ، ھەر ھاوڵاتیەک بچێت، پێی دەڵێت: دەبێت بچیت بە کۆمپیوتەر عەریزەکانت بنووسیت.

پێشتر نوسینی عەریزەیەک ٢ ھەزار دینار بوو، ئێستا دوو دێڕ بنوسێت ٥ ھەزارت لێوەردەگرن، بۆ ئستنساخ پێویستی مامەڵە دەگاتە ٢٠ ھەزار دینار!!!

جگە لەو قەرەباڵخیە زۆرەی دروستکراوە..

ئەمەش تەنیا دەرکردنی سەدان ملیۆن دیناربوو لە گیرفانی هاووڵاتییانی ئەم شارە بۆ کۆمپانیایێک!!

ڕۆژانە نزیکەی١٣٥٠ کەس ڕودەکاتە ئەم فەرمانگە..

پاش پرسیارکردن، وەڵام ئەوەبوو پێشتر لە ھەولێر ھەمان کار کراوە!! واتە: نەقڵی کارێکی ناڕەوایەو قوربانی ھاوڵاتیە...

تێبین:

لە ڕێگای پەرلەمانەوە بە فەرمی کارمان لەم دۆسیانەدا کردووەو ناردومانە بۆ داواکاری گشتی...

ئامانج لە بڵاوکردنەوەی، ھاوڵدانە بۆ خێرایی کارکردن تێیدا...

عەلی حەمە ساڵح

News Code 190059

Your Comment

You are replying to: .
captcha