سیاسەتوانی سەربەخۆی کوردی سووریا: بەدووری دەزانم  «ENKS» و  «PYNK» ڕێککەون

بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردس سووریا دەڵێت: بڕوا ناکەم ئەنجومەنی نیشتمانیی کود (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی (PYNK) لەسەر پرسی بەڕێوەبردنی کوردستانی سووریا ڕێککەون.

«عەلا بەرکات» سیاسەتوانی سەربەخۆی کوردی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دانوستانی نێوان ڕەوتە کوردەکانی سووریا لەسەر بابەتی یەکگرتن و وتی: ئەوەی کە ئەم دوو لایەنە دەگەنە ڕێککەوتن یان نا دەبێت چاوێک لە ڕابردوو بکەین. پێشتر دوو جار بە نێوەندگیریی جەنابی مەسعوود بارزانی" ئەم لایەنانە گفتوگۆیان لەگەڵ یەکتر کردووە بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام.

ئەم سیاسەتوانە سەربەخۆیەی کوردی سووریا زیادی کرد: لە خولی پێشوودا بە یاوەریی ڕەوتە کوردییەکان و برایانی خۆیان دانوستانەکان بەڕێوە چوون بەڵام ئەوەش بێ ئەنجام بوو، ئێستا وڵاتانی بیانی وەکوو ئەمریکا و فەڕەنسا کەوتوونەتە نێوەندگیری کە بە ئەستەمی دەزان ڕێکەوتنێک دەستەبەر بکرێت.

عەلا بەرکات لەبارەی ڕۆڵی ئەمریکا و ڕووسیا لەبارەی بەشداری کردن بە کورد لە پڕۆسەی سیاسیی سووریا وتی: من بڕوا ناکەم ئەمریکا و ڕووسیا بەدوای مافی کوردەوە ببن چوونکە ڕەوتە سیاسییە کوردەکان هەریەکە بەدوای بەرژەوەندیی خۆیاندان و یەکگرتوو نین.

ناوبراو ئاشکرای کرد: هەر یەک لەم حزبە سیاسییە کوردانە بە شوێنەکەوە بەسراون و ئەم چەند بەرەکییە دەبێت هۆکارێک بۆ نەگەیشتن بە ڕێێکەوتنێکی گشتگیر.

ئەم سیاسەتوانە سەربەخۆ کوردە جەختی کردەوە: چەند بەرەکی و بوونی چەندین ڕەوتی سیاسی ڕێگای بۆ گەیشتن بە بڕیارێکی چارەنووسساز داخستووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190049

Your Comment

You are replying to: .
captcha