لە تورکیا داوای دامەزراندنی ڕێێکخراوەیێک بۆ زمانی کوردی دەکرێت

بەشی تورکیا- وتەبێژی ئەنجومەنی زمانی کوردی لە تورکیا داوای دامەزراندنی ڕێێکخراوەیێک بۆ زمانی کوردی لە وڵاتەکەی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەرەف خان جزیری، وتەبێژی ئەنجومەنی زمانی کوردی پاش کۆبوونەوەیێکی ئەو ئەنجومەنە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بەشداریی کرد و ڕایگەیاند: ئەو هەڵمەتە بچووکانەی کە لەچەند ساڵی دواییدا بۆ پەرەپێدان بە فەرهەنگ و زمانی کوردی دراوە هیچ بنەمایێکی مافناسانەی نییە. بۆیە زمان و فەرهەنگی کوردی لەلایەن ڕەوتە جیاوازەکانەوە بەتایبەت لەلایەن ڕەگەز پەرەست و توندئاژۆکانەوە هێرشی دەکرێتە سەر.

ناوبراو درێژەی دا ئەم هەڵمەتانەش ڕێگا بۆ گرژی نانەوە لە کۆمەڵگادا خۆش دەکات و پێوەندیی نێوان خەڵک ئاڵۆز دەکات.

وتەبێژی ئەنجومەنی زمانی کوردی لە تورکیا وتیشی: هەروەها کە لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانیشدا بە ئاشکرا ئاماژەی پێکراوە مافی زمان و شۆناس لە ڕیزی مافە بنەڕەتیەکاندا دێتە ئەژمار. هەر لەم چوراچێوەدا و بە پشت بەستن بە ئەو ڕێککەوتنانەیش کە تورکیا واژۆی لەسەر کردووە داوای دامەزراندنی ڕێکخراوەی زمانی کوردی دەکەین و داوایش دەکەین زمانی کوردی وەکوو زمانی قوتابخانەکان لە خولی سەرەتاییەوە تا زانستگار وانەی پێ بوترێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190044

Your Comment

You are replying to: .
captcha