بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند هێزێكی هاوبه‌ش له لیوای تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌را و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دوێنێ توانیویانە له بۆسه‌یێكدا چوار لە گرنگترین بەرپرسی رێكخراوی داعش له ناوچه‌ی فه‌رحاتییه‌ی باشووری سامه‌را بكوژن.
شانه‌كه ئاماژه‌ی بەوە داوە؛ دوو له كوژراوه‌كان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو، بەڵام هیچ زانیارییێکی لەبارەی ناسنامە و کاریان لە رێکخراوی داعش ئاشکرا نەکردووە.
کوشتنی ئەو چوار ئەمیرەی داعش لە کاتێکدایە بەگوتەی هێزە ئەمنییەکان، ئێستا سوپا و هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کردووە لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و دەستگیرکردنی ئەوانەی لەیاسا دەرچوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment