٢٤ کەسى دیکە لە هەرێم بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا/ 591 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، لە ۲٤ کاتژمێری رابردوو ٥٩١ تووشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا و مردنی ٢٤ کەسی دیکە بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 10ی ئەیلوولی 2020، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوی ٢٤ کاتژمێريی تایبەت بە نەخۆشيی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ١٩٧ی بڵاوو کردەوە و بەو پێیەش لە ۲٤ کاتژمێری رابردوو ٥٩١ تووشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا و مردنی ٢٤ کەسی دیکە بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوه‌.

زانیاریی وردتری ڕاگەیێندراوەکە بەم شێوەی خوارەوە بڵاو بۆتەوە:

١. کەرەنتین: هیچ هاووڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون

هیچ هاووڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە.

٢. پشکنین: ٥٣٥٠ پشکنینی نوێ

١٨٢٠ هەولێر، ٦٨٠ سلێمانی، ١٤٣ گەرمیان، ٢٦٧٣ دهۆك، ٣٤ هەڵەبجە

٣. تووشبوو: ٥٩١ تووشبووی نوێ

١٩٤ هەولێر

٨٧ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان

٢٥٩ دهۆك

٢٣ هەڵەبجە

٤. چاکبوون: ٤٦١ چاکبوون

٢٢٥ هەولێر

١٨ سلێمانی، ٣١ گەرمیان

١٥٧ دهۆك

٣٠ هەڵەبجە

٥. مردن: ٢٤ مردن

٨ هەولێر

٣ سلێمانی، ٣ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین

٨ دهۆك

١ هەڵەبجە.

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاووڵاتی ٢١٨٧١ ٢١٨٧١ دەرچوو

پشکنین ٣٦٥٠٥٧ ١٤٠٤٩٣ هەولێر، ٩٦٣٩٢ سلێمانی، ١٢٤٧٣٣ دهۆك، ٣٤٣٩ هەڵەبجە

تووشبوون ٣٤٨٢١ ١٣٧٦٩ هەولێر، ١٣١٨٠ سلێمانی، ٦٧١٠ دهۆك، ١١٦٢ هەڵەبجە

چاکبوون ٢٢٠١٧ ٩٩٧٧ هەولێر، ٨٧٥٧ سلێمانی، ٢٢٠٩ دهۆك، ١٠٧٤ هەڵەبجە

لەژێر چارەسەر ١١٥١٥ ٣٣١٥ هەولێر، ٣٧٢٦ سلێمانی، ٤٤٠٦ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە

مردن ١٢٨٩ ٤٧٧ هەولێر، ٦٩٧ سلێمانی، ٩٥ دهۆك ، ٢٠ هەڵەبجە.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکيی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش و، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

١٠ی ئه‌يلوولى ٢٠٢٠

News Code 190030

Your Comment

You are replying to: .
captcha