کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌ردانی كه‌مپی قادیای له پارێزگای دهۆك كردوه، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربون له ره‌وشی ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كه و چاوی به ژماره‌یه‌ك خێزانی ئاواره كه‌وتوه و گوێی له كێشه و گرفته‌كانیان گرتوه، هه‌روه‌ها گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه كردوه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، مسته‌فا كازمی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌مپی قادیای پارێزگای دهۆك، به‌ڵێنیداوه كه هه‌مو پێداویستییه‌كی ئاواره‌كان له‌سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كان جێبه‌جێبكات، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیشیداوه كاری جدی بكه‌ن بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و سه‌قامگیر.
شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەمە 10ی ئەیلوولی 2020 مسته‌فا كازمی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پارێزگای هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه و پاشانیش سه‌ردانی قه‌زای زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆكی كرد و ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلی به‌سه‌ركرده‌وه.
Your Comment