کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شەوی پێنجشەمە 10ی ئەیلوولی 2020 مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌هه‌ولێر ماوەتەوە و ڕۆژی هەینی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆ ده‌بێته‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی، به فڕۆكه له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییه‌وه ده‌گاته سلێمانی و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومی و حزبیی شاره‌كه‌وه پێشوازیی لێده‌كرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ سلێمانی راگه‌یاند، كازمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداریی شاره‌كه كۆ ده‌بێته‌وه.
پارێزگاری سلێمانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه وه‌ك پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت بە باروگوزەرانی هاووڵاتییان، مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و نەوتی سپی و سوتەمەنییهكان و هه‌روه‌ها دەرمان و پێداویستیی پزیشكی و پارەی گەنمی جووتیاران، گفتوگۆ ده‌كه‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی كازمی ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان وێڕای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی له‌سلێمانی، چه‌ند دیدارێكی حزبی ده‌بێت. دوای شاری سلێمانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان داده‌نێت و هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی سنووریی باشماخ بەسەر بکاتەوە. سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە یاوەری شاندێک کە پێکھاتبوو لە ھەریەک لە وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن و وەزیری بەرگریی، جومعە عیناد و وەزیری نەوت، ئیحسان عەبدولجەبار و وەزیری کۆچ وکۆچبەران، ئیڤان فایەق گەیشتە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای هەرێم پێشوازیی لێ‌کرا. كازمی له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كۆبووه‌وه. دوانیوه‌ڕۆ سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیلی كرد له قه‌زای زاخۆ و هه‌روه‌ها سه‌ردانی كه‌مپی قادیای تایبه‌ت به ئاواره‌كانی كرد له‌پاێزگای دهۆك. له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای دهۆك، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەردانی قەڵای نزارکێی لە شاری دهۆک کرد و تاجە گوڵینەی لەسەر گۆڕی قوربانیانی ئەنفال لە قەڵاکە دانا و سورەتی فاتیحەی بۆ گیانی قوربانیانی ئەو تاوانە خوێندووە. دوای بوونی به‌سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌وه یه‌كه‌م سه‌ردانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه له‌كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی و حزبی، باس له‌كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا، به‌تایبه‌تی پرسی موچه و بودجه‌ی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كان بوون.
Your Comment