بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سعود مەلا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەڵێت "هەوڵەکانی رێککەوتنی سیاسی لەنێوان ئەنجومەن و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی، بە سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) رووبەڕووی بەربەست دەبێتەوە، ئەمەش گومان لەبارەی گفتوگۆکان قووڵ دەکاتەوە کە شەش مانگە بەردەوامە".
گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغی دووەم، کە قۆناغێکی ئاڵۆزە و بڕیار بوو ئەم مانگە دەست بە دانیشتنەکان بکرێت بۆ دامەزراندنی مەرجەعێکی سیاسی و گفتوگۆ کردن لەبارەی پەیژەی ئیداری، بەرگری و بەرگری لەخۆکردن.
سعود مەلا، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تۆمەتبار دەکات بە دروست کردنی رێگری لەبەردەم سەرکەوتنی "ئەو گفتوگۆ ئاڵۆزانە و لە راگەیاندنێکی رۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیێنێت: "پەکەکە بەتەواوی دەزانێت هەر بەشداری کردنێکی سیاسی، رۆڵی لە ناوچە کوردییەکانی سووریا هەڵدەوەشێنێتەوە، بۆیە زۆر هەوڵ دەدات رێگری لەبەردەم رێڕەوی گفتوگۆکان دابنێت".
سعود مەلا ڕاشیگەیاندووە ئێمە داوامان لە پارتی یەکێتیی دیموکراتیک و هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد، ئەندامانی "پەکەکە" رێگەیان نەدرێت دەستوەردان لە کاروبارەکانی کوردی سووریا بکەن و گوتمان: "دەبێت رێگە نهدرێت دەست وەربدەنە کاروبارەکانمان، هەروەها داوامان لە ئەمەریکییەکان و مەزڵووم عەبدی کرد، چارەنووسی سەرکردە رفێنراوەکانی ئەنجومەن ئاشکرا بکەن، کە لەلایەن پارتی یەکێتی و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رفێنراون".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment