کوردەکانی سووریا زیندانییە داعشییەکان دەگوازنەوە بۆ کەمپی ڕۆژ

بەشی جیهان- دوو میدیای ئوسترالیایی و ئەمریکی باس لەوە دەکەن کە هێزە کوردییەکان، شەوانە زیندانییە داعشییەکان لە کەمپی "الهول"ەوە دەگوازنەوە بۆ کەمپی "ڕۆژ" لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا.

کوردپرێس:

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، نزیکەی 70 هەزار کەس لە هاوسەر و منداڵانی چەکدارانی داعش لە 2018وە کە دوا مۆڵگەی ئەو گرووپە لە سووریا کەوتە دەست کوردەکان، لە چەند کەمپێک لەوان کەمپی "الهول" و کەمپی "ڕۆژ" لە ژێر چاودێریی کوردەکانی سووریان.

ژمارەیێک لە کەسایەتی و ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە کە جموجووڵگەلێک لە کەمپە قەرەباڵغەکان و بەتایبەتی لە کەمپی "الهول" دەبینرێت کە کەسانی سەر بە داعش و ژن و منداڵەکانیان لەو کەمپانە بە یارمەتیی کەسانێک هەڵدێن.

ڕۆژنامەی سیدنی مۆرنینگی هراڵدی ئوسترلیا لە ڕاپۆرتێکدا باسی گوازرانەوەی بنەماڵەکانی داعش لە کەمپە قەرەباڵغەکان بەتایبەت کەمپی هۆل دەکات و دەڵێت ژمارەیێک لە زیندانییەکان بۆ کەمپی ڕۆژی سووریا دەگوازرێنەوە کە کەمپێکی گەورەترە و پێداویستیی زیاتری تێدایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو گۆڤارە شەوی ڕابردوو هێزە کوردییەکانی سووریا بە شێوەی لەناکاو چوونەتە کەمپی هۆل و 19 ژن و منداڵی ئوسترالیاییی بەندکراوی ئەو کەمپەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و دەوترێت گوازراونەتەوە بۆ کەمپی ڕۆژ کە پێداویستیی زیاتری تێدایە بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و چاودێری کردنی بنەماڵەکانی داعش.

گۆڤاری ئیج ڕێکخراوێکی توێژینەوەیە کە لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا ناسراو بە سەنتەری هەواڵگریی ڕۆژئاوا جێگیرە و باس لەوە دەکات کە ژمارەیێک لە دانیشتووانی بەشێکی کەمپی "الهول" کە بە شەقامی ئوسترالیا ناسراوە شەوانە گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. نزیکەی 50 ژن و منداڵی ئوسترالیایی لە سەر داوای کوردەکانی سووریا هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو زیندانییانەیان داوە بەڵام وڵاتەکەیان ئاوڕیان لە داواکاریی کوردەکان نەداوەتەوە.

News Code 190001

Your Comment

You are replying to: .
captcha