کوردپرێس:
سەرۆكی پارتی خەیری توركی لە تویتێكدا، كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، سووكایەتیی بە ئاڵای كوردستان كردووە، كە لە سەر مێزی خوانی كاری چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی توركیاو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دانراوە، بۆ ئەوەش وشەی "پارچە پەڕۆی كۆن و بێبایەخ"ی بەكارهێناوە.
سەلجووق قلیچ ئەرسەلان، سەرۆكی پارتی خێری توركیا لەپارێزگای ساكاریا ، لە پەیامێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوەو سووكایەتیی بە ئاڵاكەی هەرێمی كوردستان كردووە، كە لەپاڵ ئاڵای عێراق و توركیا لەسەر خوانی مەولوود چاویش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كورستان دانراوە و وەك پارچە پەڕۆیێكی كۆنە و بێكەڵك هەژماری كردووە .
تویتەكەی كلیچ ئەرسەلان لەناو سیاسییەكانی توركیا كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتووەتەوە، بەشێوەیێک سزەگین تانری كۆلۆ، نوێنەری پارتی كۆماری خوازی گەلانی توركیا لە پەرلەمانی توركیا لەبەرانبەر سووكایەتی كردن بە ئاڵای كوردستان نووسیویەتی: سووكایەتی كردن بە ئاڵا، دوژمنایەتییە لەگەڵ ئاشتیی كۆمەڵایەتی، ئەو كارە قبووڵ نەكراوە. ئەو ئاڵا، كە بەو شێوەیە سووكایەتیی پێدەكرێت لە دەستووری عێراقدا بە فەرمی ناسراوە.
Your Comment