شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی باڵای حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، گە‌یشتە‌ بە‌غدای پایتەخت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكوومە‌تی ھەرێمی كوردستان بە‌ ماڵپەڕی خە‌ندان-ی ر‌ایگە‌یاندووە: ئامانجی سە‌ردانی شاندەکەی حكوومە‌تی ھە‌رێم بە‌ردە‌وامی دانە‌ بە‌ كۆبونە‌وە‌كانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدا‌‌، لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان و بە‌تایبە‌ت پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان و چۆنییە‌تی جێگیر كردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021.

ئاماژەی بەوەش کرد، حكوومە‌تی ھە‌رێم ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكوومە‌تی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داھاتی نە‌وتی و نانە‌وتی و داھاتی دە‌روازە‌ سنورییە‌كان.

سە‌میر ھە‌ورامی باسی لەوەش کردووە، ھە‌ر ئە‌مڕۆ كۆبوونە‌وە‌كان دە‌ستپێدە‌كە‌ن و چە‌ند لیژنە‌یێكی لاوە‌كیش پێكھێنراون بۆ ئە‌وە‌ی لە‌سەر وردە‌كاری یاسایی بابە‌تە‌كان گفتوگۆ بكەن و دە‌رچە‌یێكی ھاوبە‌ش دیاری بكە‌ن بۆ گرفتە‌كان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189996

Your Comment

You are replying to: .
captcha