لیژنەی داراییی پەرلەمانی کوردستان سەردانی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی و ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كارەكان، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بڕیاری دا سەردانی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكات.

کوردپرێس:

زیاد جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "دوای چەندین كۆبوونەوە وەكوو ئەركی پیشەیی خۆمان كە بریتییە لە چاودێریكردن، بڕیارمان دا سەردانی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكەین بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونیمان هەبێت لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكان لە تەواوی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان".

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوە دا، پێشتر لیژنەی دارایی راپۆرتێكی وردی ئامادەكردبوو كە وەزیرەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتنە پەرلەمان و راپۆرتەكەیان پێشكەش كردوون، چەندین تێبینی و راسپاردە ئامادەكرابوون بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاریان لەسەر بكات.

زیاد جەبار باس لەوە دەکات، بۆ ئەو مەبەستە وەكو لیژنەی دارایی بڕیاریان داوە سەردانی یەكە بە یەكەی خاڵە سنوورییەكان بكەن، پاشان راپۆرتێكی ورد لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كارەكان لە خاڵە سنوورییەكان ئامادەبكەن و ئەو سەرنج و تێبینیانەی كە لایان دروستدەبن دەدەنە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "سەردانی لیژنەی دارایی لە چوارچێوەی ئەو داواكارییەدایە كە پێشتر لە لیژنەی دارایی پێشكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان كردووە بۆ چاكسازی. پێشتریش پەرلەمانی كوردستان یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020ی بۆ چاكسازی لە هەرێمی كوردستان دەركردووە كە بریتییە لە چاكسازیكردن لە خەرجی لە هەرێمی كوردستاندا".

زیاد جەبار دەشڵێت، "حكومەتی هەرێمی كوردسنان چەندین بڕیاری داوە بۆ ئەوەی بتوانێت‌ لە سەرچاوەكانی داهات چاكسازی بكات. بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە وەكو لیژنەی دارایی لە سبەینێوە سەردانی خاڵە سنوورییەكان دەكەین و دەزگاكانی راگەیاندن و رای گشتییش لە ئەنجامەكان ئاگاداردەكەینەوە".

News Code 189980

Your Comment

You are replying to: .
captcha