بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێک لە توێژەرانی بواری میدایی لەو بڕوایەدان ئاقاریی چالاکی نواندنی میدیاکان لە هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەریی سیستمی سیاسی و ئیداریی ئەم ناوچەیەی باکووری عێراقدایە.
محەمەد ساڵح شرۆڤەکاری بواری میدا لەمبارەوە بە بەشی ئینگلیزیی دەنگی ئەمریکا-ی وتووە سیستمی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە کاتە جیاوازەکاندا ڕەفتاری جیاواز دەنوێنێت و کۆمەڵێک ڕەفتاری جیاواز لە دیموکراتیکەوە تا پاوانخوازانە دەگرێتە بەر واتا کاتێک کە قەیرانەکان چینی دەسەڵاتدار بخەنە مەترسییەوە ڕوو لە پاوانخوازی دەنێت و ڕەنگ و بۆی دیموکراسیەتی کەم دەبێتەوە.
ژمارەیێکی دیکە لە ڕۆژنامەوانان بە VOAیان وتووە لە کاتی ڕووماڵی ڕووداوەکانی شەڕی داعشدا ناچار بە خۆسانسۆر کردن کراوین و ئەو دەسەواژانەمان بە کار هێناوە کە بەرپرسانی هەرێم بۆ شەڕی داعش بە گونجاویان زانیوە.
محەمەد رەووف ڕۆژنامەوانێکی دیکەیە کە ئیدیعا دەکات کە میدیا سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ڕووبەرووی بەرتەسک کردنەوەیێکی دیکە بوونەتەوە.
بیلال وەهاب، لێکۆڵەری پەیمانگخی واشنتن بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک جەەت دەکاتەوە کە تەنگەژەی ئابووری، مانەوەی میدیا سەربەخۆکانی لە هەرێمی کوردستان دژوار کردووە.
ناوبراو بە دەنگی ئەمریکای وتووە سیستمی پشتگیری، لایەنگران لە هەرێمی کوردستان کەسایەتی و کۆمپانیاکانیا میدیاییەکانی سەر بە دەسەڵات بەهێزتر دەکات.
ئەم سیستمە کە لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە بەهێزتر دەبێت سەرەڕای دابەش کردنی دەسەڵات؛ دەیان کەناڵ و میدیای ڕاگەیاندنی بۆ بەرەو پێشبردنی خواستەکانی ئەم دوو حزبە دامەزراندووە.
دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری ناوەندی مێترۆ بۆ ڕۆژنامەوانی وەکوو کۆتاییهێنان بە باسەکە دەڵێت: هەرێمی کوردستانی عێراق کراوەتەوە دوو بەشەوە کە هەر بەشەو حاکمێکی هەیە و میدیا سەربەخۆکان لەم نێوانەدا وەستاون و دەیانهەوێت ڕاستییەکان بخەنە ڕوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment