وەزارەتی بەرگریی تورکیا کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ-ی ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند هەڵمەتی گەڕان لە حەفتانین لە دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتەری وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی هێزەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ لە ناوچەی حەفتانینی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە: "هەڵمەتی گەڕان و پشکنین لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی پڵنگ لە حەفتانینی باکووری عێراق، کە رۆژی 16ی حوزەیرانی 2020 دەستیپێکردبوو، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. هێزەکانی کۆماندۆمان چوونە نێو هەموو پەناگە، حەشارگە و ئەشکەوتەکانی ناوچەکە و بنەوانی تیرۆریان تەخت کرد".

شەوی 15ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی بە ناوی "چڕنووکی هەڵۆ" دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەی حەفتانین راگەیاند. هەروەها رۆژی 16ی هەمان مانگیش ئۆپەراسیۆنێکی زەوینیی بە ناوی "چنگی پڵنگ" راگەیاند و هێزەکانی بە مەودای 45 کیلۆمەتر هێنایە نێو سنووری هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189969

Your Comment

You are replying to: .
captcha