بەرهەم ساڵح داوای پەسەند کردنی یاسای هەڵبژاردن دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عیراق دەستپێکردنی وەرزی یاسادانانی نوێ‌ بە گرنگ دەزانێت و داوا دەکات یاسای هەڵبژاردنەکان پەسەند بکرێت.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق، بەرهەم ساڵح،سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٩/٥ ڕایگەیاندووە، پێشوازی دەکات لە دەسپێکردنی وەرزی یاسادانانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و داواش دەکات پڕۆژە یاسا گرنگەکان گفتوگۆی لەسەر بکرێت و پەسەند بکرێن.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، قۆناغی ئێستا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بۆتەوە، بۆیە گرنگە بەرەو پێشچوون هەبێت بۆ پەسەند کردنی پڕۆژە یاساکان، بەتایبەتی تەواوکردن و پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان، بەجۆرێک زامنی پاک و بێگەردی ھەڵبژاردنەکان بکات، ھاوکات متمانە بە پڕۆسەی هەڵبژاردن بگێرێتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لە بەجێ‌ گەیاندنی داواکاری هاونیشتمانیان لەڕووی بژێوی ژیان و ئەمنی و تەندروستی و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی پێویست بۆ سنووردار کردنی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا و ئابووری وڵات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189966

Your Comment

You are replying to: .
captcha