شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: پێگەكانی داعش بۆردوومان كران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند پێگەكانی داعش لە چیای حەمرین بۆردوومان كران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی بڵاوی كردەوە كە لە فڕۆكەی ئێف 16 چەند ئەشكەوتێكی تیرۆریستانی داعش لە حەمرین بۆردوومان كراون.

هەر ئەمڕۆ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەوەی خستەڕوو كە لە ڕێی فڕۆكە سوخۆیەكانی عێراق، دوو پێگەی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەدین كردووەتە ئامانج.

شایانی باسە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕوونی نەکردۆتەوە كە ئەو فڕۆكانەی داعشیان لە حەمرین بۆردوومان کردووە سەر بە هێزی ئاسمانی عێراق بوون یاخود هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189954

Your Comment

You are replying to: .
captcha