بارزانی و چاوشئۆغڵۆ جەخت لە پتەو کردنی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆ بوونه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ هەینی 4/9/2020 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيا و چۆنيه‌تيى په‌ره‌پێدانى زياتريان له‌ هه‌موو بوراه‌كاندا به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودانى زياتر به‌ جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانيى نێوانيان كرده‌وه‌.

بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر بوارى ئابوورى له‌ هه‌رێمى كوردستان و توكيا ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. له‌مباره‌يه‌وه‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاري كردنى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا به‌ پێشكه‌ش كردن و ناردنى يارمه‌تى و پێداويستيى پزيشكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانيان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189953

Your Comment

You are replying to: .
captcha