کوردپرێس: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌تاى ڤايرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته‌کانى به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا و هه‌وڵه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، مه‌ترسييه‌کانى تيرۆر و جموجووڵه‌کانى داعش، دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ کران.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که جێگرانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى کارى پێکه‌وه‌يى و هاوبه‌شيى هه‌موو پێکهاته و لايه‌نه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌کان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌کان کرده‌وه. هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريکارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌کانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى داعش.
ده‌رباره‌ى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆک وه‌زيران مسته‌فا کازمى داکۆکييان له به‌رده‌واميى گفتوگۆکان بۆ گه‌يشتن به ڕێککه‌وتنێکى گشتگيرى يه‌کجارى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ته‌واوى کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوکاريى نێوان حکوومه‌تى فيدرال و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌کان کرده‌وه.
کازمى ئاماژه‌ى به گرنگيى بنياتانه‌وه‌ى متمانه کرده‌وه و ڕايگه‌ياند پێشتر له بابه‌تى مامه‌ڵه‌مه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌کان که‌موکوڕى هه‌بووه و هيواى خواست هه‌ردوولا بتوانن به تێڕوانينێکى تازه‌ى هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى بنێن. لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانييش دووپاتى کرده‌وه که چاره‌سه‌رکردنى بنچينه‌يى و يه‌کجاريى کێشه‌کان له به‌رژوه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و سه‌قامگيرى بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌کان و سه‌روه‌ريى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆک وه‌زيران بۆ واشنتۆن و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ريکا، سه‌ردانى سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌رکى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو. نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا که کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌يه هاوکارى و پشتيوانى له عێراق بکات، گرنگه عێراقيش بتوانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببينێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment