گومرگی باشماخ پلەی یەکەمی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سنوورەکانی ئێران تۆمار دەکات

بەشی کوردستان- سەرپەرشتیاری گومرگەکانی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئاماری لەبارەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەروازەی سنووری باشماخ ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند ئەو دەروازەی سنوورییە لە نێو دەروازەکانی ئێران بۆ کاروباری بازرگانی لە پلەعی یەکەمدا خۆی بینیوەتەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 10ی خەرمانانی 1399 بەرانبەر بە 31ی ئابی 2020 بەختیار ڕەحمانی پوور سەرپەرشتیاری گومرگی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورەکانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتاییی مانگی گەلاوێژ 13 هەزار و 278 تەن کاڵا لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بازاڕەکانی نێوخۆی ئێران هاوردە کراوە کە بەهاکەی نزیکەی 10 ملوێن دۆلار بووە.

ڕەحمانی پوور ئاشکراشی کرد ڕەقەمی وردی هاوردەکردن لە سنووری باشماخەوە گەیشتۆتە 9 ملوێن و 929 هەزار و 685 دۆلار.

هەر بە وتەی بەڕێوەبەری گومرگەکانی کوردستان لە هەمان ماوەی ئەمساڵدا 144 هەزار و 38 تەن کاڵا لە ئێرانەوە بەرەو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کۆی 479 هەزار و 195 تەن کاڵا لە دەروازەی باشماخەوە ئاڵوگۆڕ کراوە کە بەهاکەی دەگات یەک ملیار و 15 ملوێن و 826 هەزار و 14 دۆلار.

ناوبراو ئەوەشی بیر هێنایەوە کە پاش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەشی زۆری بازرگانییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ لە سنوورەکانەوە پەکی کەوت بەڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو کە بەشی هەرەزۆری ئاڵوگۆڕەکە لە دەروازەی سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە و بۆیەش ئەو دەروازە سنوورییە بە پلەی یەکەمی ئێران هاتۆتەوە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی زەمینی.

News Code 189897

Your Comment

You are replying to: .
captcha