بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وهزارهتی تهندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبهت به ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد و رایگهیاند: لهو ماوهیهدا 3 ھەزار و 824 کهسی دیکه تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. بهمهش ژمارهی تووشبووانی کۆرۆنا له عێراق گهیشته 227 ھەزار و 446 کهس.
بەگوێرەی ئامارەکە لە 24 کاتژمێردا 77 تووشبووی دیکهی کۆرۆنا له عێراق گیانیان لهدهست داوه و کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەھۆی کۆرۆنا مردوون گهیشته 6 ھەزار و 891 کەس.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکراشی کرد، لەو ماوەیەدا 4 ھەزار و 146 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و 169 ھەزار و 20 کەس چاک بوونەتەوە.
پەیوەست بە کۆرۆنا ریاز حلفی، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: رێژەی گیان لەدەست دان بە کۆرۆنا لە عێراق بۆ 3% کەم بووەتەوە، بەڵام ناتوانین بەسەر ڤایرۆسەکە سەرکەوتوو بین تەنیا لە رێگەی دۆزینەوەی ڤاکسین یاخود بەرگری گشتییەوە نەبێت.
حلفی هۆشداری دا لە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بەهۆی گۆڕانی وەرز لە عێراق. ئاماژەی بەوەش دا، شکستپێهێنانی کۆرۆنا پەیوەستە بە هاووڵاتییانەوە، کە تاچەند پابەندی رێکارەکانی تەندروستی دەبن.
هەروەها وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد لە 24 کاتژمێردا 362 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوونە و 25 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 582 تووشنووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان چاک بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment