تورکیا دۆستی کورد نییە!

بەشی سووریا- دامەزرێنەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە کانتۆنی کۆبانی ڕایگەیاند: ئامانجی تورکیا هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە.

«بێریڤان حەسەن» ئەندامی دەستە سەرۆکایەتیی پەیەدە (PYD) و هاوسەرۆکی ئەم حیزبە لە ناوچەی فورات لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی ئامانجی تورکیا لە بڕینی ئاوی حەسەکە وتی: تورکیا بۆ زەبر لێدان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەموو ڕێگاکان تاقی دەکاتەوە.

ناوبراو زیاتر وتی: هەڵمەتەکانی تورکیا تەنها بڕینی ئاوی حەسەکە نەبووە بەڵکوو لەڕێگای کەم کردنی ئاوی فوراتەوە هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای تووشی قەیرانی کەم ئاوی کردووە.

بێریڤان حەسەن درێژەی دا: ئامانجی تورکیا ڕوون و ئاشکرایە. تورکیا دەیهەوێت کورد لاواز بکات و هەموو ڕێگایێک دەگرێتە بەر کە لە ناومان بەرێت.

ئەندامی دەستە سەرۆکایەتیی پەیەدە: هەرکاتێک کورد دەسکەوتێکی دەبێت تورکیا پەنا بۆ هەموو سیاسەتێک دەبات کە گوشاریان بخاتە سەر و دەسکەوتەکەیان لەبەین ببات.

ئەندامی دەستە سەرۆکایەتیی پەیەدە (PYD) وەبیری هێنایەوە: تورکیا دۆستی کورد نییە و بوون و مانەوەی خۆی گرێداوە بە نامان و نەبوونی کوردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189871

Your Comment

You are replying to: .
captcha