موسه‌نا ئه‌مین: بەغدا خوێندنەوەی ورد لە سەر داهاتی هەرێم بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق داوای لە بەغدا کردووە کۆڵینەوە لە داهاتی هەرێم بکات و دەشڵێت: حكوومه‌تى فیدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زوڵم له‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كه‌ن و دادپه‌روه‌رنین به‌رانبه‌ریان.

کوردپرێس:

موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه ‌كردووه‌، گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌موو شوێنه‌كانى ده‌وڵه‌ت له‌ باكوره‌وه‌ تا باشور بڵاو بووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌هۆى به‌هه‌ده‌ردانى داهاتێكى زۆر، كه‌ 30% بۆ 40%ى داهاتى عیراقه‌ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى داهاتى ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروستكردوه‌.

باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ساڵانه‌ زیاتر له‌ 10 ملیار دۆلارى داهاتى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى دزینى داهاتى ده‌وڵه‌ت و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى بیره‌ نه‌وته‌كان له‌لایه‌ن حزب و میلیشیاكانه‌وه‌، بندیواره‌كانیش پاره‌كه‌یان ده‌چێته‌ گیرفانى گه‌نده‌ڵكارانه‌وه‌.

موسه‌نا ئه‌مین جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، بابه‌تى بندیواره‌كان هیچ گومانێكى له‌سه‌ر نییه‌ له‌ هه‌موو عیراقدا هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام قۆستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حکوومەتى فیدراڵییه‌وه‌ بۆ نه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌رێم، له‌سه‌ر حکوومەتى ناوه‌ند حسابه‌، بۆیه‌ ئه‌ركى حکوومەته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ داهاتى راسته‌قینه‌ و چۆنێتى خه‌رجكردنى بكات و وڵات له‌به‌رده‌م به‌تاڵانبردن و گه‌نده‌ڵى له‌ هه‌موو پارێزگاكاندا جێنه‌هێڵێت.

سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر حکوومەته‌ ورده‌كارى له‌ناوی مووچه‌خۆراندا بكات، هه‌ردوو حکوومەتى ناوه‌ند و هه‌رێمیش زوڵمیان له‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كردووه‌ و دادپه‌روه‌ر نه‌بون به‌رانبه‌ریان و مافى خودایان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا له‌به‌رچاو نه‌گرت.

News Code 189833

Your Comment

You are replying to: .
captcha