چەکدارێکی داعش لە خورماتوو دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراق رایگه‌یاند، چه‌كدارێكی سه‌ر به‌رێكخراوی داعشیان له‌ قەزای خورماتوو ده‌ستیگر كردووه‌.

کوردپرێس:

هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراق له‌به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاریی وردی هه‌واڵگریی عێراق لیوای سێ فه‌وجی یەک هێزه‌كانی بەرپەرچدانەوەی خێرا توانیویانه‌ داواكراوێك له‌ قەزای خورماتوو ده‌ستگیر بكه‌ن.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ به‌ماده‌ی 4ی تیرۆر له‌دادگاكانی عێراق داواكراو بووه‌.

رێکخراوی داعش ناوەڕاستی ساڵی 2014 لە عێراق سەریانهەڵدا و توانیان روبەرێکی فراوانی خاکی عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان کۆنتڕۆڵ بکەن و بەهۆی وە هەزاران هاوڵاتی ئاوارە بون و سەدانی دیکەش شەهیدو برینداربون.

News Code 189814

Your Comment

You are replying to: .
captcha