کوردپرێس: گفتوگۆکانی واشنتۆن و به‌غدا چووەته قۆناغی پراکتیکییه‌وه، شاندی حکوومه‌تی عێراق له واشنتۆنه بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه به ڤیدیۆشۆ بوو، لایه‌نه عێراقییه‌کان به ئیجابی باسیان کرد، به‌ڵام له قۆناغی دووه‌م سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان چاوه‌ڕوانن بزانن گفتوگۆکان به‌ره‌و کوێوه ده‌ڕۆن، عێراق له ساڵی 2008 ڕێککه‌وتنی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا کردووه و له ساڵی 2011ش ڕێککه‌وتنی سه‌ربازییان کرد بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و دواتر له ساڵی 2014 و هاتنی داعش له‌سه‌ر داوای عێراق دووباره هێزی هاوپه‌یمانان گه‌ڕانه‌وه، دوای تێپەڕبوونی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی ستراتیژیی ''واشنتۆن -به‌غدا''دا هه‌ردوولا بڕیاره دووباره گفتوگۆکانیان درێژه پێ بده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ناوه‌رۆکی گفتوگۆکان چین؟ کورد ڕۆڵی چییه له گفتوگۆکان؟ ئه‌م ڕێککه‌وتنه زیانی بۆ عێراق چییه و قازانجی له چیدایه؟
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و بارەیەوه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ئەوەیە کە ئاخۆ له‌م دۆخه‌دا عێراق پێویستی به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌یه؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه کە به‌ڵێ ڕێککه‌وتن له‌م دۆخه‌دا بۆ عێراق پێویسته، چوونکه عێراق له قه‌یرانی دارایی و سه‌ربازی و سیاسیدایه، دوای ڕێککه‌وتنی ستراتیژیی عێراق و ئه‌مه‌ریکا له 2008 و به‌جێهێشتنی هێزی ئه‌مه‌ریکا له 2011 ئه‌وکات دۆخێکی نوێ هاته پێشه‌وه، له‌وانه دره‌نگ پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراق و بۆشاییی سیاسی و دواتر هێرشی داعش بۆ سه‌ر مووسڵ و ئه‌نبار و دیاله که یک له‌سه‌ر سێی خاکی عێراق که‌وته ده‌ستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، دواجار چه‌ک و جبه‌خانه‌یێکی زۆری هاوپه‌یمانان که درابووه ده‌ست سوپای عێراق که‌وته ده‌ست داعش، به‌و چه‌کانه‌وه داعش په‌لاماری عێراق و سووریای دا و ده‌وڵه‌تی خۆی پێک هێنا و له ماوه‌ی 3 تا 4 ساڵ شه‌ڕێکی قورس بۆ له‌ناوبردنی ڕووی دا، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه له‌دوای نه‌مانی داعش و له ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان، عێراق ده‌توانێت به‌رگری له ناوخۆ و ده‌ره‌وەی خۆی بکات؟ له ڕاستیدا زۆر هۆکار هه‌ن وامان لێ ده‌کات که بڵێین عێراق تا ماوه‌یێکی دیکه‌ش پێویستی به ڕێککه‌وتن هه‌بێت، ڕه‌نگه چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که جیاواز بێت، ڕه‌نگه ئه‌م ڕێککه‌وتنه (واشنتۆن و به‌غدا) جیاواز بێت، ته‌نیا سیاسی و سه‌ربازی نه‌بێت، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پێشکه‌شی کردووه، فرەچهشنه، له‌وانه به‌هێزکردنی ژێرخانی ئابووری و پیشه‌سازی و کلتووری و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیی عێراق به که‌رتی ئابووریی جیهانی و بانکه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، له‌وانه ''ئای ئیم ئیف'' که بتوانێت قه‌رز وه‌ربگرێت له‌و ناوه‌ندانه، تا ئابووریی خۆی چاک بکاته‌وه و ڕیفۆرم بکات، چوونکه ئه‌م وڵاته پێویستی به هاوکارییه تا بکه‌وێته‌وه سه‌ر سکه‌ی خۆی و بتوانێت له ساڵانی داهاتوودا خۆی به‌رگری له خۆی بکات".
بڕیاره له‌گه‌ڵ شانده‌که‌ی عێراق که له واشنتۆنن، نوێنه‌رانی هه‌رێمی کوردستانیش قسه‌ی خۆیان هه‌بێت و وه‌ک یه‌ک تیم له‌گه‌ڵ شانده‌که قسه‌ی عێراقییه‌کان ده‌که‌ن، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه به‌شداریی کورد له شانده‌که‌ی عێراق گرنگه، چوونکه هه‌رێمی کوردستان فاکته‌ری گرنگ بووه له پاراستنی هاوسه‌نگی ناوچه‌که و له کوردستانه‌وه هیچ کاتێک ڕێگا نه‌دراوه په‌لاماری هێزی هاوپه‌یمانان بدرێت، جیا له‌وه‌ش، سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کوردستان ژیرانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ که‌یسی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له عێراق کردووه.
سه‌فین دزه‌یی له‌سه‌ر ڕۆڵی کورد له‌و گفتوگۆیانەدا گوتی: "ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ی واشنتۆن و به‌غدا هه‌مه‌گیره، خودی عێراقییه‌کان باش ده‌زانن ئه‌م ڕێککه‌وتنه زه‌رووریه‌ته بۆ ئه‌م قۆناغه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق هه‌ست به خۆی بکاته‌وه، و ده‌کرێت گفتوگۆ له‌سه‌ر ئالیه‌ت و میکانیزم و شێوه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ش بکرێت، دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ی له به‌غداش ڕوویان دا له که‌شێکی سۆزداریدا په‌رله‌مانی عێراق بریاری دا که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ربکرێن، له ده‌رئه‌نجامدا په‌رله‌مانتارانی کورد و سوننه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری دانیشتنه‌که نه‌بوون و بایکۆتیان کرد، له‌و که‌شوهه‌وا سۆزدارییه‌دا هه‌ر چاوەڕوانی ئه‌وه ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعی عێراق نییه، ئه‌وه ته‌نیا یه‌ک به‌ش له عێراق ئه‌و بڕیاره‌یان دا، کورد و سوننه و به‌شێک له شیعه‌کان باوه‌ڕیان به‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌بوو، بۆیه ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ی واشنتۆن کۆبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسسازن و گرنگه هه‌رێمی کوردستانیش وه‌ک ناوه‌ندی گرنگی جیهانی به‌شدار بێت، له‌و گفتوگۆیانه.
له کۆبوونه‌وه‌ی 11ی 6 که به ڤیدیۆکۆنفرانس ئه‌نجام درا، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان به‌شدار بوو له کۆبوونه‌وه‌کان و ئێستاش له کۆبوونه‌وه‌کانی واشنتۆن نوێنه‌رانی کوردستان له چوارچێوه‌ی شاندی عێراقدا به‌شدار ده‌بن، هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی عێراق هه‌رێمی کوردستان هاوکار ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا تایبه‌تمه‌ندیی کوردستان و ئه‌و هاوکاریانه‌ی پێشکه‌ش ده‌کرێت بۆ کوردستان و هێزی پێشمه‌گه له‌وێ داوای ده‌کرێت و شاندی کوردستان پێداگرییان له‌سه‌ر ده‌کات و گرنگه هه‌رێمی کوردستان سوودمه‌ند بێت له‌و هاوکاریانه‌ی له داهاتوو بۆ عێراق ده‌کرێن.''
لەباره‌ی ئه‌وه‌ی که کورد پاکێجی تایبه‌تی ده‌بێت له گفتوگۆکان، یان له چوارچێوه‌ی شاندی عێراقدا قسه ده‌کرێت، سه‌فین دزه‌یی، ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "له ڕووی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه کوردستان به‌شێکه له عێراق، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، قه‌واره‌ی خۆی هه‌یه، بۆ پاراستنی ناوچه‌که ئه‌وله‌ویه‌ت و په‌رله‌مان و حکوومه‌تی هه‌یه، ده‌زگای یاسایی و قانوونیی خۆی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئه‌مانه ڕه‌چاو بکرێن، له ڕووی مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگەوە کوردستان داوا ده‌کات ئه‌م هاوکاریانه به‌رده‌وام بن و ده‌بێت له پڕچه‌ک کردنی پێشمه‌رگه و ئه‌و قه‌رزانه‌ی به عێراق ده‌درێت کوردستان سوودمه‌ند بێت و کاتی خۆی کوردستان مولزه‌م کرابوو سوود له‌و قه‌رزانه وه‌ربگرێت که ده‌درێته عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ کات سوودمه‌ند نه‌بووه و کاتی خۆیشی له %17ی قه‌رزه‌کانی کوردستان ده‌درایه‌وه به قه‌رزی عێراق، عێراق 68 ملیار دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌کیی کردووه و کاتێک قه‌رزه‌کان ده‌داته‌وه له به‌شی کوردستانیش که‌م ده‌کرێته‌وه، ده‌درێته‌وه به قه‌رزه‌کان، ئه‌مه کوردستان زه‌ره‌ری کردووه، ته‌نیا قه‌رزێکی ژاپۆن نه‌بێت که دووسێ پرۆژه له کوردستان کراوه ئه‌وی دیکه له‌سه‌ر حسابی کوردستان قه‌رز دراوه‌ته‌وه، مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه له داهاتوو ئه‌و هاوکاریانه‌ی عێراق ده‌کرێت له ڕووی ئابووری و ژێرخانی ئابووری و که‌رته‌کان، ده‌بێت کوردستانیش سوودمه‌ند بێت، به‌ڵام وه‌ک پاکێجی جیاواز و ئەوەی کە نوێنه‌رانی کوردستان له گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا به پاکێجی جیاواز قسەیان هەبێت، نه‌خێر، چوونکه گفتوگۆکان گشتگیرن، له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌ت ڕێککه‌وتن ده‌کرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌کرێت هه‌رێمی کوردستان لێی سوودمه‌ند بێت".
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایشیگه‌یاند: ''مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه سه‌ر شێوازی ڕێککه‌وتنه‌که، عێراق له 2014 داوای کرد هاوپه‌یمانان به‌هانایه‌وه بێن، بۆیه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ڕێککه‌وتن ده‌کرێت، ئایا مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ مه‌شق و ڕاهێنان ده‌بێت، یان بۆ هه‌میشه‌یی؟ چوونکه ئه‌گه‌ر عێراق پێویستی به پشتیوانیی سه‌ربازی هه‌بێت ئه‌وکاته ده‌بێت هێزی زیاتری هاوپه‌یمانان بمێننه‌وه و ئه‌گه‌ر پێویستی نه‌بێت دووباره ئه‌مانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێت، چونکه داعش چالاکه و سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، ئه‌مانه پرسیارن و ئه‌گه‌رن، ده‌بێت گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکرێت و کاتێکیش ڕێککه‌وتن هێنرایه په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وکاته هێزه عێراقییه‌کان، به په‌رله‌مانتارانیانه‌وه ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و ڕێککه‌وتنه بکرێت.
ناوبراو درێژەی دا کامه له خاڵه‌کان ئیجابیات و پشتیوانی عێراق بێت، ده‌بێت ئه‌وه زیاتر پشتیوانی بکرێت، ئه‌گه‌ر سلبیاتی زیاتر بوو په‌سه‌ندی نه‌که‌ن، به‌ڵام ده‌بێت خاڵێک له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌گه‌ر هات و عێراق ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، یان ڕه‌تی کرده‌وه، داوای کرد هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق نه‌مێنن، ڕه‌نگه ئه‌وکاته هێزه‌کانی دیکه‌ش له‌وانه به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپاش له عێراق نه‌مێننه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ئه‌مه‌ریکا کاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌یە، ئه‌وکاته ناتوانێت له ڕێگای ئه‌وانه هاوکاریی عێراق بکات ئه‌و کاته قه‌یرانی دارایی له عێراق زیاتر ده‌بێت، ده‌ستوه‌ردان زیاتر ده‌بێت، گرفتی ئه‌منی زیاتر ده‌بێت، ئه‌مانه پێشهاتن ده‌بێت گریمانه‌یان بۆ بکرێت، ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌بێت به شێوه‌یێک بێت ڕێزی لێ بگیرێت و عێراق ڕووسپی بکات، فۆرمێک بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق بێت.''
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کوردستان ڕاسته‌وخۆ ڕێککه‌وتنی لاوه‌کی له‌پاڵ ڕێککه‌وتنی ستراتیژی ئه‌مه‌ریکا و به‌غدا بکات له ڕووی ده‌ستوورییه‌وه ڕێگای پێ ده‌درێت؟ سه‌فین دزه‌یی، ئه‌وەیشی خسته ڕوو: ''خۆی کۆمه‌ڵێک کۆتوبه‌ند هه‌یه ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ڕێککه‌وتن ده‌کات، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت، پاکێجی ڕیفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه که‌م نییه وه‌ک ڕێککه‌وتن و لێکگه‌یشتن له نێوان ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپا و کوردستان سه‌یری ده‌کرێت، به مۆدریکردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ک هه‌یکه‌لیه‌ت و قیاده و مه‌شق و چه‌ند ساڵه ده‌ستی پێ کردووه و، ده‌بێت زیاتر بکرێت."
سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا له کوردستان، سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت: "بیناکه‌ی له‌ژێر کارکردندایه، ئه‌و بودجه‌ی ئه‌وان ته‌رخانیان کردووه ئه‌و پرۆژه‌ی ئه‌وان دیزاینیان کردووه، ئێستا جێبه‌جێ ده‌کرێت، ڕه‌نگه له ماوه‌ی دووساڵی دیکه ته‌واو بێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌وڵی جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌کانیان ده‌دەن به پلانی دریژخایه‌ن و کورتخایه‌ن ده‌یکه‌ن و ڕۆژانه بیناکه‌ی کونسووڵی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر کاری تێدا ده‌کرێت و هیوادارین له کاتی پلانی خۆی ته‌واو ببێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment