کوردپرێس:
ئاژانسی شرۆڤە و هەواڵی شارپرێس ڕایگەیاند خۆپیشاندانی زاخۆ سەرەتا لە چەند سەد شوڤێرێکەوە دەستى پێکردووە، بەڵام دواتر هاوڵاتییانیش پشتیوانیی شۆڤیرەکانیان کردوون و خۆپیشاندانەکە فراوان بووە.
چالاکێکی مەدەنى لە زاخۆ بەشارپرێسى راگەیاند،شۆفێرە بار هەڵگرەکانى زاخۆ گللەییی ئەوەیان هەیە کە هیچ کارێک نییە بیکەن و رێگەیان پێ نادرێت بار بەرن بۆ تورکیا، بەڵام رۆژانە بە هەزاران ئۆتۆمبێلى تورکیا تا خانەقین دەڕوات، بۆیە ئێمەش پشتگیریى ئەو شۆفێرانە دەکەین کە بژێوی ژیانی خێزانەکانیان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیانە.
ئەو چالاکە مەدەنییە ئاماژەى بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان تەقەیێکى زۆریان بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووە و گازی فرمێسکرێژیان لەدژى خۆپیشاندەران بەکارهێناوە.
بەوتەى ئەو چالاکوانەی زاخۆ هێزە ئەمنییەکان نزیکەى ١٠ خۆپیشاندەریشیان دەستگیر کردووە کە لەناویاندا دوو چالاکوانیان تێدایە.
تا درەنگانی شەوی ڕابردووش خۆپیشاندەران لەسەر شەقامى سەرەکى دەروازەى ئیبراهیم خەلیل مابوونەوە و ئاگریان لەسەر شەقامە کردبوویەوە بۆ ئەوەى هاتووچۆ رابگرن.
ئەگەر هەیە لەدهۆکیش خۆپیشاندان بکریت بەتایبەت دواى ئەوەى چەند چالاکوانیک دەستگیر کراون.
Your Comment