کوردپرێس: لە بەیاننامەیێکدا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق گوتی: "لەسەر فەرمان و رێنماییەکانی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دژە تیرۆری عێراق لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوامن، لەو چوارچێوەیەشدا دوای چەند مانگێک چاودێری و بەدواداچوون توانییان تاوانبارێک دەستگیر بکەن، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو تیرۆریستانەی بەشدارییان لە کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەردا کردووە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، "پرۆسەی دەستگیر کردنی ئەو تاوانبارە لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجام درا" و جەختی کردەوە، "دوو تیرۆریستی دیکەیان لە پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەدین دەستگیرکردووە و دۆسییەکەیان رەوانەی دادگا کردووە، بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەیەندرێن".
لە ساڵی 2014 چەکدارانی رێکخراوی داعش نزیکەی 2 هەزار قوتابیی کۆلیژی هێزی ئاسمانییان لە شاری تکریت بەدیل گرت و لە پارێزگای سەڵاحەدین کۆمەڵکوژییان کرد، کە بە کۆمەڵکوژیی سپایکەر دەناسرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment