جێگری سەرۆککۆماری ئێران زانکۆی کوردستانی بەسەر کردەوە/ قایمقامی مەریوان داوای کرد سنووری باشماخ و بازاڕی هەرێم بەهەند وەربگیرێن

بەشی کوردستان- جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری زانستی و تەکنیکی بە سەردانێک گەیشتە شاری سنە و زانکۆی کوردستانی بەسەر کردەوە و هاوکات قایمقامی مەریوان لە پێوەندییێکی ڤیدیۆییدا چەند داواکاریی ئاراستەی جێگرەکەی سەرۆککۆمار کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 25ی گەلاوێژی 1399 بەرانبەر بە 15ی ئابی 2020 سۆرنا سەتاری جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری زانستی و تەکنیکی بە سەردانێک گەیشتە شاری و لە زانکۆی کوردستان چەند بەڵێنێکی لەبارەی شاری مەریوان و پارێزگای کوردستانەوە دا.

لە سەردانەکەی سەتاری بۆ زانکۆی کوردستان، لە پێوەندییێکی ڤیدیۆییدا ڤایمقامی شاری مەریوان وتووێژی لەگەڵ جێگری سەرۆککۆمار کرد و لە پێوەندییەکەدا ئارتیکاس ئێقباڵ قایمقامی شاری مەریوان ئاماژەی بە دەفرایەتی و توانای فراوانی شاری مەریوان بۆ پێشخستنی کەرتی ئابووری دا.

لە پێوەندییەکەدا قایمقامی مەریوان باسی دەروازەی سنووری باشماخ و بازاڕدۆزی بۆ کاڵای بەرهەمهێنراو کرد و گوتی: عێراق و هەرێمی کوردستان بازاڕێکی هەرە گونجاو و لەبارە بۆ ئەو کاڵا و بەرهەمانەی لە شاری مەریوان بەرهەم دێن.

ئێقباڵ داوای لە جێگری سەرۆککۆمار کرد سەنتەری گەشەپێدان بۆ تواناسازیی بەرهەمهێنانی داهێنەرانە لە شاری مەریوان بکرێتەوە و دەوڵەت سەرنجی زیاتر بۆ ئەم بابەتە بگوازێتەوە چوونکە وێڕای پەراوێزکەوتنی شاری مەریوان، دەرفەتێکی هەرە گونجاو لە دەروازەی سنووری باشماخەوە ڕەخساوە بۆ خەرج کردنی کاڵاکان لە بازاڕی هەرێمی کوردستان.

جێگری سەرۆککۆماری ئێران بەڵێنی دا بە هەموو شێوەیێک ئامادەکاری و هاوکاری و ئاسانکاری بکەن بۆ کردنەوەی سەنتەری گەشەپێدان بۆ تواناسازیی بەرهەمهێنانی داهێنەرانە و هاوکات هەمان سەنتەر لە زانکۆی کوردستانیش کرایەوە.

News Code 189705

Your Comment

You are replying to: .
captcha