سەرۆککۆماری عێراق: بەغدا و هەولێر بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق رایگەیاند، داوای حکوومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان دەکات بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و جەختی کردووەتەوە کە پشتیوانی و چاودێریی بەردەوامی پرۆسەی دانوستانەکان دەکات تاوەکوو بگەنە یەکلایی‌کردنەوەیێکی یاسایی دادپەروەریی بابەتەکە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە نزیكەوە چاودێریی وردەكاری و كاردانەوە فەرمییەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی كردوە، لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان هەردولا لە ماوەی دو مانگدا بۆ گەیشتن بە پاكتاوكردنی دارایی كە لەو رێگەیەوە بەشە بودجە لە بودجەی ساڵانەی هەرێم بنێردرێت.

لە میانەی بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-8-2020 دەرچوە، بەرھەم ساڵح جەختی كردووەتەوە كە پشتیوانی و بە شێوەیێكی ورد و بەردەوام چاودێریی گفتوگۆ بەردەوامەكانی كردوە بۆ گەیشتن بە پاكتاوی یاسایی دادپەروەرانە بۆ ئەو بابەتە، كە زۆربەی ئاستەنگەكانی لە رێگەی گفتوگۆوە لەم چەند رۆژەی رابردوو نەهێڵراون و كەم كراونەتەوە.

سەرۆك كۆمار سەرسوڕمانی خۆی نیشان دا لە بەرامبەر ئەو راگەیەنراوانەی كە تیایدا گرژیی نیشان دەدرێت و رەنگدانەوەی راستی گفتوگۆكان نییە و ئەو راستیەش ناخاتە ڕوو كە كە ئومێدی ئەوە دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە بگەنە رێکكەوتن و چارەسەرێكی دادپەروەرانە و یاسایی پەیڕەو بكرێت كە مافی گەلانی عێراق بپارێزێت و لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتییان لە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان.

ھاوکات سەرۆك كۆمار ئاماژەی كرد بۆ ئەو پشتیوانییەی كە لە سەرەتاوە كردویەتی بۆ گەیشتن بە پاكتاوێك كە زامنی گەیشتنی بودجە و دارایی حكوومەتی فیدڕاڵ بكات، بۆ هەرێم لە ناویشیاندا مافی هاوڵاتیانی هەرێم و بە دڵنیایەوە لە رێگەی پەیرەوكردنی بنەمای شەفافیەت و پشت بەستن بە دەقە یاساییەكان كە هیچ بۆشاییەك بۆ گەندەڵی و ساختەکاری ناهێڵێتەوە.

سەرۆكکۆماری عێراق راشیگەیاند، "زامن‌كردنی مووچەی هاوڵاتیانی عێراقی و لە نێویشیاندا هاوڵاتیانی هەرێم مافێكی دەستورییە و لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە زامنی ئەو مافە بكەن و دەستاو دەستی پێنەكەن بەگوێرەی بەرژەوەندی سیاسی و خودی یان بەشێوەی ناشەرعی و نا یاسایی".

ناوبراو جەختی كردەوە، كاریگەریی ناكۆكییە بەردەوامەكان لەبارەی بابەتە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مافی هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان لە روی یاساییەوە رەتدەكەینەوە و پێویستە هەست بە ئازاری مەترسیداری هاوڵاتیانی هەرێم بكرێت، لەبەر رۆشنایی ئەم قەیرانەی ئێستا و داوای كرد كە بە زوترین كات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بەرژەوەندی هاووڵاتیان بخەنە پێش بەرژەوەندی خودی و سیاسییەوە.

بەرهەم ساڵح ھەروەھا دووپاتی كردەوە لەسەر دەست پێكردنی پەیوەندییەكان بۆ نەهێشتنی ئەم قەیرانە نوێیە و گێڕانەوەی بابەتەکە بۆ چوارچێوەی یاسایی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی.

News Code 189696

Your Comment

You are replying to: .
captcha