کوردەکان بوونەتە قوربانیی سیاسەتەکانی ئەردۆغان و ترەمپ

بەشی جیهان- کن کلیپنشتاین بڕوای وایە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ قۆستنەوەی سیاسی لە پرسی پێوەندیی نێوان گرووپی توندئاژۆی ئانتیفا و هێزە کوردیەکانی سووریا دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی چەند مانگی ڕابردوو لە ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڕەشەی ئەوەی کرد کە گرووپی توندئاژۆی ئانتیفا وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ڕادەگەیێنێت. لەلایێکی دیکەشەوە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هەوڵی ئەوەی داوە بڕوا بە دۆناڵد ترەمپ بێنێت کە ئەندامانی ئانتیفا پێوەندییان بە هێزە کوردییەکانی سووریاوە گرتووە و بەئاوڕدانەوە لە ئایدۆڵۆژیای نزیک لە یەکیان، ئەندامانی ئانتیفا ئەزموونەکانی خۆیان کە لە سووریا بەدەستیان هێنا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوڵەتی ئەمریکا لە خۆپیشاندانەکاندا بەکاری دێنن بۆیەش پێویستە ئەمریکا هێزە کوردەکانی سوورا بخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە و کۆتایی بە هاوکارییە 6 ساڵەکەی لەگەڵیان بێنێت.

بەڵام کن کلیپنشتاین چالاکی بواری ڕۆژنامەوانیی لە گۆڤاری نەیشنی ئەمریکی کە کۆڵینەوە نهێنییەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی ئەمریکای لەبارەی ئەگەری پێوەندیی نێوان هێزە کوردییەکانی سووریا و گرووپی ئانتیفای ئاشکرا کردووە؛ بڕوای وایە ئەردۆغان و ترەمپیش قۆستنەوە لەم بابەتە دەکەن بۆ بەرەو پێش بردنی بەرنامەکانی خۆیان.

ئەم هەواڵنێرە بە گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی وتووە دوو حزبی دیموکرات و کۆماریخوازەکانی ئەمریکا لەو چەشنە پرسە بۆ وەستاندنی نەیارانی خۆیان کەڵک وەردەگرن؛ بەڵام ئەمجارەیان دۆناڵد ترەمپ لە پرسی هێوەندیی نێوان ئانتیفای و کوردەکان بەشێوەیێکی ئاشکرا کەڵک وەردەگرێت.

ناوبراو هەروەها لەبارەی هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ پێکەوە لکاندنی هێزە کوردەکانی سووریا و گرووپی ئانتیفا لە ئەمریکا دەڵێت: ئەم بابەتە بەشێکە لە بەرنامەکانی ئەردۆغان بۆ سڕینەوەی کوردەکان. ئەردۆغان لەهەموو کارتەکان بۆ لەناوبردنی کورد هەم لە تورکیا و هەم لەدەرەوەی ئەو وڵاتە کەڵک وەردەگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189675

Your Comment

You are replying to: .
captcha