بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێککەوتنی نەوتیی ئەمدواییەی کوردەکانی سووریا و کۆمپانیایێکی ئەمریکی موناقیشەی زۆری بەدواوە بووە. بەگوێرەی ئەم ڕێککەوتنە کە سی ئێن ئێن وتوویە ملیاران دۆڵار نەسیبی کوردەکانی سووریا دەکات، کۆمپانیای "دەلتا کریسنت ئینێرجی" لەناوچەی ژێرکونترۆڵی کوردانی سووریا دۆزینەوەی نەوت، بەبازاری کردن و گواستنەوەی نەوت بۆ بازارە جیهانییەکان جێبەجێ دەکات.
راجر شاناهان، ئەفسەری خانەنشین کراو لە سوپای ئەمریکا و شرۆڤەکاری پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوای وایە ئەمریکا ئامانجی دیکەی هەیە لە هاوکاریی نەوتی لەگەڵ کوردانی سووریا.
ناوبراو لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری سەربە ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی «لووی» بڵاو کراوەتە جەخت دەکاتەوە کە ئەمریکا بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە لە نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکوو ئامێرێک بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجە ژیۆپلۆتیکاڵەکانی کەڵک وەربگرێت.
ناوبراو بڕوای وایە ڕێککەوتنە نەوتییەکەی ئەمریکا لەگەڵ کوردانی سووریا و ناردنی هێز بۆ پاراستنی کێڵگەکان نیشانەی مەیلی ئەمریکایە بۆ درێژەی ئەم سیاسەتە. شاناهان وەبیری دێنێتەوە دۆناڵد ترەمپ تەنها ماوەیێکی کوردت پێش ناردنی هێز بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی لە کوردستانی سووریا، پشتیانی هەمبەر هێرشی تورکیا چۆڵ کردبوو.
ناوبراو ئاماژە بە وتەی هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی داوە و دەڵێت ڕێککەوتنی نەوتیی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکان دەتوانێت بەشێک لە تێچووی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دابین بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment