بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لە دەڤەری نھێل بە وێستگەنیووزی راگەیاندووە:" بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 8ی ئاب تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندهكانی دەڤەری نھلێل و نێروەورێکان-یان لە سنووری ناحیەی دێرەلۆک لە باکووری خۆرھەڵاتی قەزای ئامێدی تۆپباران كردووه".
ئەو شوێنانەی لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیا تۆپباران کراون خەڵکی لێی نییە و پێشتر چۆڵ کراون، بەڵام له ناوچهكانی دیكه نزیکن و زۆربەی خەڵکی ناوچەکە دەنگی تۆپبارانەکە بیستراوە و تۆپبارانهكهش تا كاتژمێر 10:30 خولهكی پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ بهردهوام بووه.
بەھۆی بەزاندنی سنوور و بۆردوومانی بەردەوامی سوپای تورکیا لە کوی ٣٧٤ گوند لە سنووری قەزای ئامێدی تا ئێستا 198 گوند چۆڵ كراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment