هێزە کوردییەکانی سووریا ڕوویان کردۆتە دیمەشق و ڕووسیا

بەشی جیهان- بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لەبارەی ڕاسپاردەکانی ئەو وڵاتە دژی داعش لە عێراق و سووریا، هێزە کورد و عەرەبەکانی سووریای دیموکرات لەو ناوچانە کە ئەمریکا کشاوەتەوە هاوکاریی خۆیان لەگەڵ ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا زیاد کردووە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لەبارەی ڕاسپاردەکانی ئەو وڵاتە دژی داعش لە عێراق و سووریا، هێزە کورد و عەرەبەکانی سووریای دیموکرات لەو ناوچانە کە ئەمریکا کشاوەتەوە هاوکاریی خۆیان لەگەڵ ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا زیاد کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی سووریای دیموکرات لەو ناوچانەی کە ئەمریکا 2019 لێیان کشاوەتەوە بۆ پارێزگاری کردن لەخۆیان لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا هاوکارییەکانیان لەگەڵ هێزە ڕووسییەکان و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا زیاد کرووە. هەروەهاش نزیکەی 4000 بۆ 10000 هێزی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا لەو ناوچانە جێگیر کراون.

ڕاپۆرتەکە باسی جووڵەی هێزە ڕووسییەکان لەو ناوچانە بۆ سەربازگیری لە نێو دانیشتووانی ناوچەکە دەکات.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕووسیا هەوڵ دەدات هێزە کوردییەکان لە ئەمریکا دوور بخاتەوە.

بەوەشەوە تا ئەم کاتەش هاوکاریی نێوان کوردەکان و هێزە ئەمریکییەکان بە تایبەتی لە کێڵگە نەوتییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا هاوکارییێکی بەهێزە.

ئەمریکا دەستی کردووە بە مەشقی تایبەتی هێزە کوردییەکان بۆ پارێزگاری کردن لە دامەزراوە و کێڵگە نەوتییەکانی ژێردەسەڵاتی کورد.

News Code 189618

Your Comment

You are replying to: .
captcha