کوردپرێس:
هەفتەی ڕابردوو ژمارەیێک لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و بەتایبەتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە باسی ڕێککەوتنی نەوتیی کۆمپانیایێکی ئەمریکیی لەگەڵ کوردەکانی سووریا کرد ئەوەش لەمەڕ نوێکردنەوە و پێشخستنی کەرەستە نەوتییەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا لە باکووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە.
بە گوێرەی نووسراوێکی ئەلمۆنیتۆر ڕێککەوتنە نەوتییەکەی ئەمریکا و کوردەکان پەیمانێکی 25 ساڵەیە.
بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا لەبارەی ئامانجی ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان ئەمریکا و کوردی سووریا بە گۆڤاری "فۆرێن پۆلسی"یان وتووە ئەمریکا بەو ڕێککەوتنە زەمینەی فەراهەم کردووە بۆ مانەوەی لە سووریا. ئەوان دەڵێن ئەمریکا نیازیەتی تەنها بە قازانجی کوردەکان پارێزگاری لە نەوتی سووریا بکات و نەک لە بەر قازانجی هیە لایەنێکی دیکە.
بەرپرسێکی پێشووی ئیدارەی ترەمپ لەو بارەیەوە بە فۆرین پۆڵسیی وتووە بە قەناعەتی من ئێستا وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا دەتوانن لە بەرانبەر ترەمپدا ئو پاساوە بهێننەوە کە ئێمە دەبێت لە سووریا بمێنینەوە بۆ ئەوەی نەوتەکە بەردەوام بێ و لە گەڕ نەکەوێت. ئەم ڕێککەوتنە خەڵاتێک بوو بۆ ئەو کەسانەی کە پێیان خۆشە ئەمریکا لە سووریا نەکشێتەوە.
بەرپرسێکی دیکەی ئمەریکا جەختی کردۆتەوە کە هەبوونی ئێستای ئەمریکییەکان لە سووریا تەنها لە بەر خاتری ئەو هەوڵانەیە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵات بۆ دانووستاندن لە سەر ڕێککەوتنی نەوتی کردوویەتی.
بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی لەبارەی کارتێکەریی ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان کوردەکان و کۆمپانیا ئەمریکییەکە دەڵێت: ئەو مەسەلەیە دەتوانێت یارمەتیی بەردەوام بوونی حەیات و هەبوونی هێزە کورد و عەرەبکانی سووریا لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بدات. لە هەمان کاتدا ڕێگری دەکات لەوەی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دەستی بە کێڵگە نەوتییەکانی ژێردەسەڵاتی کوردەکان بگات.
با این حال، برخی تحلیلگران هشدار می دهند برای آمریکا و کردها دشوار خواهد بود بازار دیگری غیر از بازار داخل سوریه برای نفت تولید شده پیدا کنند. علاوه بر آن، بیش از 60 درصد تاسیسات نفتی سوریه بر اثر جنگ آسیب دیده است.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئەوەشیان بە فۆرین پۆڵسی وتوە کە ئەمریکا ڕەزامەندیی نواندووە کە دوو سیستەمی گەڕۆکی پاڵاوتنی نەوتی خاو ڕادەستی کوردەکانی سووریا بکات. پێشتریش تورکیا و هەرێمی کوردستان کە دراوسێی کوردەکانی سووریا پێشوازییان نەکردبوو لەوەی نەوتی کوردەکانی سووریا بپاڵێون.
فۆرین پۆڵسی ئەوەشی نووسیەوە: مامەڵەی نەوتیی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی سووریا لە ڕوانگەی هەندێک لایەنەوە بەو مانایە دێت کە سەروەریی سووریا پێشێل دەکات بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکانیش تەنها جەخت لە سەر پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دەکاتەوە.
بەرپرسێکی کۆنگرێسی ئەمریکاش مەسەلەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و بە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای وتووە: ئێوە دەتوانن ئەو نەوتە پیسە لە دڵی زەوینەوە دەربهێنن. بەڵام ناتوانن هیچی لێ بکەن. تاکە ڕێگای ئەوەیە کە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی تەعامول بکەن.
Your Comment