بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوێنێ ژمارەیێک بڕیاری دەرکرد و رایگەیاند: لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل بۆ ماوەی یەک ھەفتە بەڕووی گەشتیاران دادەخرێت.
بەپێی بڕیارەکە، دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل بۆ ماوەی یەک ھەفتە تەنھا بە رووی ھاتوچۆی بازرگانی کراوە دەبێت و رێگە بە هاتوچۆکردنی هاوڵاتیان نادرێت.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردوە، بۆ ئەگەری حاڵەتی زۆرپێویست ھاتوچۆکردن تەنھا بە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.
دووی ئەم مانگەش هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند دوای ئەوەی تورکیا سەرجەم گەشتەکانی تاوەکوو 1ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵپەساردووە بڕیاریان داوە گەشتە دیاریکراوەکان هەڵبوەشێننەوە، هاوکات داوای لێبوردنیشی لە گەشتیاران کردووە کە ئەو بڕیارە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەواندایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment