کوردپرێس:
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆمار، ڕۆژی یەکشەممە 2ی ئەگێستی 2020 بهرههم ساڵح، پێشوازی لە جومعە عناد وەزیری بەرگری عێراق کردوە و لەدیدارەکەدا جەختیکردەوە لە پێویستی گرنگیدانی زیاتر بەپێشخستنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان لە ڕوی مەشق و پڕ چەککردن بۆ روبەڕوبونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەجۆرێک ببێتە مایەی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵات.
لە راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی کۆماردا هاتووە،"ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بە بایەخەوە باسی لە دەستکەوتە بەدەستهاتوەکانی ئەم دواییەی ئۆپەراسیۆنەکان کرد لە کەرتە جیاجیاکاندا، ھەروەھا ستایشی ئەو رۆڵەی کرد کە بەشە جیاجیاکانی سوپا لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و سوربون لەسەر ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر بەدەستی هێناوە."
لای خۆیەوە وەزیری بەرگری، رۆڵ و پشتیوانی بەردەوامی سەرۆک کۆماری لەبواری پێشخستنی سوپای عێراق بەگشت کەرتەکانییەوە بەرزنرخاند، هاوکات پلانەکانی وەزارەتی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەکردنی هێزە ئەمنییەکانی بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر خستەڕو.
Your Comment