کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە 28ی تەمووزی 2020 لیژنەى دارایی لە میانى دانیتشتنى پەرلەمانى کوردستان لەبارەى داهات و خەرجییەکان رایگەیاند، "لە چوار مانگى ئەمساڵدا حکومەتى عێراق ترلیۆنێک و ٧٥٩ ملیار دینارى بۆ هەرێم ناردووە"، دەشڵێت، "داهاتى شەش مانگى رابردووى گومرگ و دەروازە سنورییەکانى هەرێم ٥٠٥ ملیار دینار بووە."
لیژنەکە، ئاشکراشی کرد، "داهاتى شەش مانگى رابردووى باج لە هەرێم بڕى ١٥٤ ملیار دینار بووە." لە ئێستادا کۆبوونەوەى پەرلەمان بە ئامادەبوونى وەزیرى دارایى و چەند وەزیرێکى دیکە، لەبارەى داهات و خەرجى بەردەوامە.
Your Comment