هاتوچۆكردن له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران ده‌ستی پێكرده‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان‌ و كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، لەئەمڕۆوە ھاتوچۆکردن لەده‌روازه‌كانی نێوان ھەرێم‌ و ئێران دەستی پێکردۆتەوە، بەڵام ھاتوچۆکردنەکە سنووردارە.

کوردپرێس:

عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم‌و ئێران به‌ماڵپەڕی پارتی وت"بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو ھەنگاوی یەکەم بڕیاردراوە ئاسانکاریی بۆ ئەو کەسانه‌ بکرێت کە ھاتوچۆ لەنێوان ھەرێم‌و ئێران ده‌كەن، بۆنمونە ئەو کەسانەی لەپڕۆژەکان کار دەکەن یاخود ئەندازیارن یان بازرگانن یاخود ئیقامەیان ھەیە یاخود نەخۆشن، رێگایان پێدەدرێت بچن بۆ ئێران‌و بگەڕێنەوەو بەپێچەوانەشەوە ئێرانیش رێگرییان لێ ناکات‌و ئاسانکارییان بۆ دەکات، کە خەڵکی ئێمە لهئێرانەوە بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان‌و لەمەرزەکانی ئێمەش پێشوازییان لێ دەکرێت".

ئاکرەیی وتیشی‌، "له‌ھەنگاوی یەکەمدا ھاتوچۆکردن سنوردار دەبێت‌و بڕیارە بەقۆناغ ھاتوچۆکردن ئاسایی بکرێتەوە، بەڵام لەئێستادا تەنھا بەو شێوەیە دەبێت تا رێنمایی نوێ دەردەچێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان".

لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانییشەوە عەبدوڵا ئاکرەیی ده‌ڵێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامەو لەئێستادا زیاتر ئاسانکاریی بۆ بازرگانان دەکرێت بۆ ھاتوچۆکردن‌و ھاوردەکردنی کەلوپەل، لەھەر مەرزێکیش رۆژانە نزیکەی 700 بارھەڵگر کەلوپەل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکەن‌و ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەرێم‌و ئێران دەگاتە 4 ملیار دۆلار.

News Code 189507

Your Comment

You are replying to: .
captcha